
بەرەی یەکگرتووی کورد بە بۆنەی ٢١ی فێڤرییە، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
لە کاتی پێکهاتنی ده‌سه‌ڵاتی دەوڵەت- نەتەوە له ئێران تاکوو ئەم سەردەمە، گه‌لانی بن ده‌ستی ئه‌م وڵاته و له ناویاندا، گه‌لی کورد یەکێک لەو نەتەوانەی دانیشتووی ئێران بووه کە بە شێوەیەکی نامرۆڤانە و نادادپەروه‌رانه و دژی هه‌موو یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، لەشکرکێشی کولتووری و ژینۆسایدی ناسنامەیی کەوتوەته سەر. زمان وەک ئامرازی سەرەکی شوناس، هاوکات لەگەڵ خواستەکانی دیکەی مرۆڤایەتی، بووه بە ئامانجی لەشکرکێشی و پاکتاو کردن. بەڵام سەرەڕای ئەو هەلومەرجە سەختە، گه‌لی کورد توانی قەڵای پاراستن و گەشەسەندنی زمان وەک گرینگ‌ترین هێما و بنکە بۆ پاراستنی شوناسی خۆی ڕاگرێت و نەیهێشتووه نه‌یارانی بە ئامانجەکانی دژه‌مرۆڤانه‌ی خۆیان بگه‌ن.
بەرەی یەکگرتووی کورد، بە بۆنەی ڕۆژی زمانی دایک، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو کەسایەتی و چالاکانە دەردەبڕێت کە بە لە خۆبوردەیی و خۆبەخشانە بەرگری لە زمان و کولتووری نەتەوەکەیان دەکەن و بە بێ هیچ پشتیوانییەکی فەرمی یان حکومی، نەک هەر زمانی کوردی‌یان بە زیندووی ڕاگرتووە، بەڵکو بەشدارییان لە گەشەپێدان و سه‌ر‌خستنی ئەم زمانەدا کردووە. داوا له هه‌موو دایکان و باوکان و بنه‌ماڵه‌کان، ماموستایانی زانکۆ و قوتابخانه‌کان و هه‌موو تاکی کورد ده‌که‌ین وه‌ک ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی، مرۆڤایه‌تی و نیشتمانی په‌ره به ئاخافتن به زمانی کوردی بدرێت و هه‌وڵی گه‌شه و نه‌شه‌ی زمانی خۆیان بده‌ن.
بەرەی یەکگرتووی کورد
٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣