په‌ره‌سه‌ندنی به‌رچاوی ئاماری جیابوونه‌وەی خێزانی له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له ئاستێکدایه که له ئاکامی هه‌ر دوو ژیانێکی هاوبه‌شدا یه‌کیان بە جیابوونه‌وە و ته‌ڵاق کۆتایی پێ دێت.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تۆمارکردنی باری که‌سێتیی ڕێژیم له ٧ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له هه‌ر ١٠٠ ژیانێکی هاوبه‌ش له تاران‌دا ٣٩ حاڵه‌تیان بە جیابوونه‌وه کۆتای‌یان پێ هاتووە.
له ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تۆمارکردنی باری که‌سێتیی ڕێژیم‌دا هاتووه له ٧ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه و ته‌ڵاق به ڕاده‌یه‌ک هه‌ڵکشانی به خۆیه‌وه بینیوه که قه‌یرانێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی خولقاندووه.
به‌پێی ئاماره‌کان زۆرترین ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه له شاره‌کانی تاران، مه‌شهه‌د، خووزستان، فارس و ئازه‌ربایجان تۆمار کراون و که‌مترین حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ش له شاره‌کانی سمنان، ئیلام، که‌هگیلوویه و بوێرئه‌حمه‌د، بووشه‌هر و خوراسانی باشوور بووه.
به‌پێی ئاماری فه‌رمیی ناوه‌ندی ئاماری ڕێژیم له ماوه‌ی ٣٢ ساڵدا ڕێژه‌ی ته‌ڵاق ٤١٣ له‌سه‌د هه‌ڵکشانی به خۆیه‌وه بینیوه.
کێشه و قه‌یرانی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، دۆخی دژواری بژێو و نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌کی دروست، هۆکاری سه‌ره‌کیی جیابوونه‌وه و لێکهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پێکهاته‌ی بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگایه.
جیابووه‌نه‌ی خێزانه‌کان ده‌رهاویشته و ده‌رکه‌وته‌ی نه‌رێنیی کاره‌ساتباری به‌دواوه‌یه که منداڵانی بێ سه‌رپه‌ره‌ست، قه‌یرانی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و له ئاکامدا تێکچوونی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگا، نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی ئەم دەرکەوتانەن.