کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان لە پیرانشار

11:19 - 2 رەشەمه 2724

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱ی ڕەشەمەی ۱٤۰۳ی هەتاوی، دایە فاتمە ئیبراهیم ئازەر دایکی شەهید ئەسعەد شەریفیان بەهۆی نەخۆشی و بە ساڵاچووییەوە لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا لە شارەدێی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

دایە فاتمە ژنێکی دڵسۆز و حیزبدۆست بوو و هەمیشە بە ئاواتی وەدیهاتنی ئامانجی شەهیدانی کوردستان بوو.

ئەسعەد شەریفیان ساڵی ١٣٤٦ لە دایک بووە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕی ١٣٦٥ی هەتاوی لە دەرگیرییەک لە سەقز تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی حیزب و گەل بوو .

 ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.