
له درێژه‌ی قه‌یرانی ده‌رمان له ئێران‌دا ئه‌ندامێکی کۆمیسیۆنی ده‌رمان و ته‌ندروستیی مه‌جلیسی ڕێژیم له‌مه‌ڕ که‌میی ده‌رمان و به‌رده‌وامیی ئه‌و قه‌یرانه هۆشداریی جییدی داوه و وتوویه‌تی له دوو مانگی داهاتوودا ئه‌و قه‌یرانه زۆر زیاتر په‌ره ده‌سێنێت.
محه‌ممه‌د جه‌ماڵیان ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ده‌رمان و ته‌ندروستیی مه‌جلیسی ڕێژیم له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ئیلنای ڕێژیم وتوویه‌تی: "به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان تووشی کێشه بووه و ئه‌و کێشه و قه‌یرانه له ئاستێکدایه که ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش ئه‌و کێشه چاره‌سه‌ر ببێت له مانگه‌کانی داهاتووشدا که‌میی ده‌رمان هه‌ر چاره‌سه‌ر نابێت".
جه‌ماڵیان به‌نیسبه‌ت ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و قه‌یرانه‌وه وتوویه‌تی: بیمه‌ی بژێوی کۆمه‌ڵایه‌تی به سه‌رنجدان به نه‌دانی پاره و بوودجه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، ناتوانن پێداویستیی ماددیی ده‌رمانخانه و ناوه‌نده تایبه‌ته‌کان دابین بکه‌ن، ده‌رمانخانه‌کانیش پاره‌ی شیرکه‌ته‌کان ناده‌ن و شیرکه‌ته‌کانیش پاره‌ی هاورده‌کارانیان نه‌داوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی کۆمسیۆنی ده‌رمان و ته‌ندروستیی ڕێژیم به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی له ئێستادا ٣٥٠ هه‌تا ٤٠٠ قه‌ڵه‌م ده‌رمان تووشی که‌میی بوونه‌ته‌وه ڕایگەیاندووە نیگه‌رانیی ئێمه ئه‌وه‌یه له مانگه‌کانی داهاتوودا ده‌گه‌ینه ئه‌و قۆناغه که ده‌رمانی ئه‌ساسی و زۆر پێویستی نه‌خۆشییه تایبه‌ته‌کان ده‌ست نه‌که‌وێت و گیانی هه‌زاران که‌س له مه‌ترسیدایه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێشتریش مه‌یسه‌م که‌ریمی، ڕاوێژکاری سه‌ندیکای که‌ره‌سته‌ی خاوی ده‌رمانیی ڕێژیم له‌مه‌ڕ هۆکاری گرانبوونی نرخی ده‌رمان وتبووی: بە هۆی ئاڵوگۆڕی نرخی ئه‌رزی ده‌رمان به شێوه‌ی نێونجی له ساڵی داهاتوودا نرخی ده‌رمان ١٥ هه‌تا ٢٠ له‌سه‌د گرانتر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێژیم له‌مه‌ڕ ده‌رهاویشته نه‌رێنییه‌کانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی ده‌رمان وتوویه‌تی: گرانبوونی نرخی ده‌رمان نه‌ک هه‌ر گوشاری ئابووری بۆ سه‌ر خه‌ڵک زیاد ده‌کات به‌ڵکوو ده‌سپێڕاگه‌یشتنی نه‌خۆشه‌کان به ده‌وا و ده‌رمانی زۆر پێویستیش زۆر ئه‌سته‌متر ده‌کات.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا هومایون سامه‌یه‌ح نه‌جه‌ف ئابادی، ئه‌ندامی کۆمسیۆنی ته‌ندروستی و ده‌رمانی مه‌جلیسی ڕێژیم هۆکاری سه‌ره‌کیی کێشه و قه‌یرانی پیشه‌ی ده‌وا و ده‌رمانی بۆ سه‌رپێچی و گه‌نده‌ڵی له دابه‌شکاریی ده‌رمان گه‌ڕانده‌وه.