کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە مەهاباد

11:37 - 4 رەشەمه 2724

ڕۆژی شەممە ٤ی ڕەشەمە، دایە ئامینە زارا، دایکی شەهیدێکی کوردستان بە هۆی پیری و بەساڵاچووییەوە لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی دایە ئامینە بە ناوی کاوە چالاکی، لە ڕیزی پێشمەرگەکانیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا شەهید بووە.

کاوە چالاکی لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٣ لە مەهاباد بوو. ناوبراو لە ڕۆژی ١٠ی سەرماوەزی ١٣٧٥دا لە دەروازەی کۆیە تێرۆر کرا کە لەم ڕووداوەدا چەند هاووڵاتیی خەڵکی کۆیەش بریندار و شەهید بوون.

دایە ئامینە هەت دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە رێزبای کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.