تووماچ ساڵحی کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سەردانی پارێزگای خووزستانی کردبوو، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕێگری لە چوونی بۆ شاری ئیزە کرا.
تووماج ساڵحی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ نووسیویەتی: " شەرمەزاری بنەماڵە ئیزەییەکەم بووم کە ئەمڕۆ ڕێگریم لێ‌کرا بچمە نێو جاددەی ئیزە، زۆر بەداخەوەم کە بۆ هاوسۆزی نەمتوانی لەگەڵتان بم".
ناوبراو باسی لەوە نەکردووە کە کام ناوەندەی ڕێژیم بۆ چوونە نێو ئیزە ڕێگری لێ کردووە، بەڵام پێدەچێت تووماج ساڵحی بە نیاز بووبێت لەگەڵ هێندێک بنەماڵەی مافخوازی ئیزە دیدار پێک بێنێت و ناوندە ئەمنییەکان ڕێگرییان لە بوونی ئەو لەم شارەدا کردووە.
خوشکی میلاد سەعیدیان، یەکێک لە کوژراوانی ڕاپەڕینی ''ژن، ژیان، ئازادی'' گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: "ئێمە لەڕادەبەدەر سپاسگوزاری تووماج ساڵحین کە ئێمەی لەبیر نەکرد، بەداخەوە نەیتوانی لەگەڵمان بێت، بەڵام بوونی ئەو لە دڵماندا ئەبەدییە".
تووماج ساڵحی گۆرانیبێژی ناڕازی له سه‌ره‌تای مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١دا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه سه‌رتاسه‌رییه‌کانی شۆڕشی ژینادا، ده‌سبه‌سه‌ر کرا. ناوبراو یه‌ک ساڵ دوای ده‌سبه‌سه‌رکرانی به دانانی بارمته ئازاد کرا و دواتر سزای له‌سێداره‌دانی به سه‌ردا سه‌پێندرا.
دوای ناڕەزایەتی و دەنگدانەوەی زۆر لە نێوخۆ و دەرەوە ناوبراو ڕێکەوتی ١١ی سه‌رماوه‌ز، له دوای تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی سزاکه‌ی له به‌ندیخانه‌ی ئێسفه‌هان ئازاد کرا.