
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵ و ڤیدیۆیانه‌ی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه مافویسته‌کان له خاوه‌ران بڵاو کراوه‌ته‌وه، هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم پێشیان بە چوونی ئه‌و بنه‌ماڵانه بۆ شوێنی ناشتنی به‌کۆمه‌ڵی ئازیزانیان گرتووە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌کانی تایبه‌ت به ڕووماڵکردنی پێشێلکردنی مافی بنه‌ماڵه مافویسته‌کان، ڕۆژی هه‌ینی ٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، ئه‌و بنه‌ماڵانه له پشتی ده‌رگا داخراوه‌کانی گۆڕستانی خاوه‌رانه‌وه، یادی ئازیزان و که‌سوکاریان به‌رز ڕاگرتووه.
ڕۆژی هه‌ینی ٥ی ڕێبه‌ندان کۆمه‌ڵێک له‌و بنه‌ماڵانه له نامه‌یکدا ڕوو له خه‌ڵکی ئێران ڕایانگەیاند: ١١ مانگه ڕێژیم ڕێگه‌ی نه‌داوه بچینه سه‌ر گۆڕی ئازیزانمان و ده‌رگاکانیان له سه‌ر داخستووه.
ئازار و ئه‌زیه‌ت و دروستکردنی شه‌ڕی ڕه‌وانی بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مافویستی شه‌هیدانی کوردستان و گیانبەختکردووانی خاوه‌ران له‌لایه‌ن هێزه به‌ناو ئه‌منییه‌تییه‌کانی ڕێژیمه‌وه که هاوکاتە له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی مافویستیی ئه‌و بنه‌ماڵانە له ئێران‌دا، له ڕێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له ناوچه‌که و جیهاندا بووه.
خاوه‌ران شوێنی ناشتنی هه‌زاران به‌ندکراوی سیاسییه که ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له ساڵی ١٣٦٧دا به شێوه‌ی به‌کۆمه‌ڵ و گرووپی له سێداره‌ی دان و له گۆڕی به‌کۆمه‌ڵدا ناشتنی".
پێشتریش بنه‌ماڵه‌ی کوژراوانی ده‌یه‌ی شه‌ست ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌مه‌ڕ وڵامنه‌دانه‌وه به داواکارییه‌کانیان ڕوو له مه‌سعوود پزشکییان ڕایانگه‌یاندبوو و دوایان کردبوو کە به‌ربه‌سته‌کانی سه‌ر ڕێگای ماته‌مگێڕانمان لابه‌رن.
گرووپێک له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندکراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تیی ده‌یه‌ی شه‌ست له نامه‌یه‌کدا ڕوو به مه‌سعوود پزشکییان نووسیویانه: ١١ مانگه له گۆڕستانی خاوه‌ران ده‌رگاکان به سه‌ر ئێمه‌دا داخراون و زۆر جار به نامه و ئاگادارکردنه‌وه به به‌رپرسان و ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌کانی ڕێژیم، داواکاریمان له‌مه‌ڕ کردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئه‌و گۆڕستانه به بێ مه‌رج کردووه به‌ڵام وڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه.
له‌و نامه‌یدا وێڕای ئاماژه‌دان به سووکایه‌تی و بێڕێزی به بنه‌ماڵه‌ی کوژراوانی حکوومه‌تی نووسیویانه: ئه‌و هێزانه‌ی ڕێژیم که به مه‌به‌ستی کونتڕۆڵی ئه‌و گۆڕستانه دانراون، به هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌شیاو و سووکایه‌تیکردن به بنه‌ماڵه‌ی کوژراوان، سنووردارکردنی ماوه‌ی سه‌ردانیکردن، ڕێگری‌کردن له بردنی گوڵ و وه‌رگرتنی کارتی پێناس، سه‌ره‌ڕای داخی له‌ده‌ستدانی ئازیزانمان زیاتر ئێمه ده‌ڕه‌نجێنن و ڕه‌نجمان چه‌ندقات زیاتر ده‌کەنەوە.