کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی کورد خەڵاتەکەی خۆی پێشکەشی خەڵکی کوردستان کرد

19:02 - 4 رەشەمه 2724

دوکتور ئارش عەلیمورادی وەرزشوانی بواری دێدلیفتی سەروو قورس، پلەی یەکەمی کێبڕکێی ئێرانی بەدەست هێنا و و بڕیارە بەشداری لە کێبڕکێ جیهانییەکان لە ئارژانتین بکات.

ئەمە هەژدەیەمین خەڵاتی زێڕی ناوبراوە کە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک پێشکەشی خەڵکی کوردستانی کردووە.

دوکتور ئارش عەلیمورادی لەدایکبووی ٢٠ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٧ لە شاری سەقزە و لە منداڵییەوە لە بواری وەرزشدا چالاکیی هەبووە.

ناوبراو مامۆستای زانکۆی تارانە و دوکتورای لە نۆرۆماسکۆلار هەیە و نۆرۆفیزیۆلۆژیستە.