
ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕەشەمە، حاجی عەبدوڵڵا کەریمپوور لەدایکبووی شارۆچکەی کانیسووری بانە و ناسراو بە حاجی عەبدوڵڵای کانیسوور، کەسەیەتیی خۆشناوی ناوچەی دەشتەتاڵی بانە لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کەسایەتییەکی حیزبدۆست بوو و خۆشەویستییەکی یەکجار زۆری بۆ دوکتور قاسملووی نەمر هەبوو؛ لە قەدیمدا ماڵەکەی جێگەی حەسانەوەی پێشمەرگەکانی هێزی ئاربابا بوو و تا کۆتایی ژیانی خۆشەویستیی حیزبی لە دڵدا بوو.
تەرمی ناوبراو لە شارۆچکەی کانیسووری بانە و لە نێو ئاپۆرای خەڵکدا بە خاک سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.