له به‌ره‌به‌ری سه‌فه‌ری نێتانیاهوو بۆ ئه‌مریکا، لێدوانی توند له دژی به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیم په‌رەیان سه‌ندووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیارنامه‌ی پێش‌گرتن و ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیمیان به کۆنگره‌ی ئه‌و وڵاته داوه.
به‌پێی پێشنووسی بڕیارنامه‌که گرووپێک له ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی ئه‌مریکا که هه‌م دێموکرات و هه‌م کۆماریخوازه‌کان له خۆ ده‌گرێت هاتووه که ئه‌مریکا و ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه‌کانیان ده‌بێت "هه‌موو بژارده‌کان"یان لەبه‌ر ده‌ستدا بێت هه‌تا بتوانن ڕێگری له به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناوکیی ڕێژیم بکه‌ن.
له‌و بڕیارنامه‌یەدا سه‌ره‌ڕای ئاماژه به ده‌رهاویشته نه‌رێنییه‌کانی ده‌سپێڕاگه‌یشتنی ڕێژیم به چه‌کی ناو‌کی هاتووه: "به‌رده‌وامیی به‌رنامه‌ی به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناوکیی ڕێژیم هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیددی له دژی ئه‌مریکا و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی وجوودی له دژی ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه‌کانی له ناوچه‌که‌یه.
به‌پێی ئه‌و بڕیارنامەیە ده‌بێت به زووترین کات ڕێژیم کۆتایی به هه‌موو ئه‌و چالاکییه ناوکییه‌کانی خۆی بێنێت که ئاسایشی ئه‌مریکا و ئیسرائیل ده‌خەنە مه‌ترسییه‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا سێناتۆی کۆماریخوازی ئه‌مریکا لیندسی گراهام که یه‌کێک له داڕێژه‌رانی ئه‌و بڕیارنامه‌یه، ڕایگه‌یاندووه: "ئه‌و بڕیارنامه به ڕوونی ده‌ریده‌خات که کاتێک ڕێژیمی ئێران ده‌ڵێت وزه‌ی ناو‌کی ده‌وێت نه‌ک چه‌کی ناو‌کی درۆ ده‌کات، ئه‌م بڕیارنامه بۆ ڕێگه‌دان به هێزی نیزامیی نییه به‌ڵکوو بڕیارنامه‌یه‌که که ئامانج و توانایی ناوکیی ڕێژیم دیاری ده‌کات".
هه‌روه‌ها سێناتۆری دێموکراته‌کان فترمه‌ن به‌نیسبه‌ت ئه‌و بڕیارنامه‌وه وتی: "به‌رده‌وامیی به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیمی ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناوکییه و ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مریکا و ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه‌کانی له ناوچه‌که‌یە".