
وه‌زیری خه‌زانه‌داریی ئه‌مریکا پێشوازیی له بڕیاری گرووپی ماڵیی ئێف ئای تی ئێف له‌مه‌ڕ هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له دژی ڕێژیم کرد.
ئێسکات بێنست، وه‌زیری خه‌زانه‌داریی ئه‌مریکا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئه‌مریکا له هه‌وڵه‌کانی ئێف ئای تی ئێف له دژی ڕێژیمی ئێران به‌هۆی مه‌ترسیی دابینیکردنی ماڵیی تێرۆریزمه‌وه پێشوازی ده‌کات.
هه‌روه‌ها بێنست به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌کان بۆ به‌هێزترکردنی سیسته‌میی ماڵیی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر هه‌موو سه‌رچاوه ماڵییه نایاساییه‌کانی به‌رز نرخاند.
ئێف ئای تی ئێف له به‌یاننامه‌ی کۆتایی خۆیدا جه‌ختی جیددیی خۆی له هه‌مبه‌ر هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ڕێژیم‌دا کرده‌وه و ئه‌و گرووپه به سه‌رنجدان به‌وه‌ی ڕێژیم نه‌یتوانیوه یاسای پێوه‌ندیدار به کۆنڤانسیۆنی پالێرمۆ و دابینکردنی ماڵیی تێرۆریزم په‌سه‌ند بکات، هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ڕێژیم‌دا به ته‌واوه‌تی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
پێشنیاری ١٩ی ئێف ئای تی ئێف به وڵاتانی ئه‌ندام له‌و گرووپه ئه‌وه‌یه که له به‌رامبه‌ر هه‌ندێک وڵاتاندا "هه‌وڵی چه‌ند قات" و بۆ هه‌ندێک وڵاتی دیکه "هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه" به‌ڕێوه ببه‌ن و دوو پێڕستی ناسراو به "خۆڵه‌مێشی" و "ڕه‌ش" له سه‌ر ئه‌و دوو بنه‌مایه بیچم ده‌گرێت.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له ساڵی ٢٠١٦ له "پێڕستی ڕه‌شـ"ـی ئێف ئای تی ئێف هێندرایە ده‌ره‌وه به‌ڵام به‌هۆی ده‌روه‌ستنه‌بوون به پێشنیار و په‌سه‌ندکراوه‌کانی ئه‌و گرووپه له ساڵی ٢٠٢٠ دووباره خراوه‌ته نێو ئه‌و پێڕسته‌وه.
له ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانیدا بۆ جێبه‌جێکردنی پێشنیاره‌کانی گرووپی ئێف ئای تی ئێف چه‌ند گه‌ڵاڵه‌یه‌ک به مه‌جلیسی ڕێژیم درا که به دوو گه‌ڵاڵه‌ی پالێرمۆ و سی ئێف تی ناسراون، به‌ڵام به‌هۆی ڕه‌تبوونه‌وه‌یان له‌لایەن شۆرای نیگابانی ڕێژیمه‌وه له‌و کاته‌وه له کۆڕبه‌ندی ناسینی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کا‌نی ڕێژیم‌دا ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه هه‌تا ڕۆژی هه‌ینی ٣ی ڕه‌شه‌مه کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی تایبه‌تی هه‌وڵه ماڵییه‌کان ناسراو به ئێف ئای تی ئێف به‌ڕێوه چوو و ناوی ئێران له پێڕستی ڕه‌شی ئه‌و گرووپه‌دا مایه‌وه.
گرووپی تایبه‌ت به هه‌وڵه ماڵییه‌کان ناسراو به ئێف ئای تی ئێف ڕێکخراوێکی نێوده‌وڵه‌تییه که بۆ پێشنیارگه‌لێک له چوارچێوه‌ی ستاندارده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "سپیکردنه‌وه‌ی پاره و دابینکردنی سه‌رچاوه‌ی ماڵیی تێرۆریزم" دامه‌زراوه.
زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کان، دامه‌زراوه ماڵی و بانکییه‌کان ئه‌و پێشنیاره‌یان به شێوه‌ی خۆبه‌خشانه جێبه‌جێ کردووه و له ئێستادا ڕێژیمی ئێران، کۆریای باکوور و میانمار له پێڕستی ڕه‌شی ئه‌و ڕێکخراوه‌دان.