
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، کاک عوسمان قادری کوڕی ئیبراهیم و خەڵکی گەنمان لە گوندی سارتکێی ڕەبەت بەھۆی نەخۆشییەکی کوتوپڕەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو کەسایەتیکی دیار و خۆشناو و برای دوو شەھید لە ناوچەی ڕەبەت بە ناوەکانی عومەر و عەلی قادری بوو کە هەردووکیان پێشمەرگەی ھێزی ئاربابای بانە بوون.
شەهید عومەر لە ساڵی ١٣٦٠ لە جاددەی بانە _ سەردەشت لە ھەژدە دۆڵان لە شەڕێکی دەستەویەخەدا شەھید بوو.
شەهید عەلی لە ساڵی ١٣٦١ لە گوندی نستان بە کارەساتێکی نەخوازراو شەھید بوو.
کاک عوسمان کەسێکی خۆشەویست و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەی ڕەبەت و دەوروبەری بوو و جێگای متمانەی حیزب بوو و ماڵەکەی وەک بنکەی هێزی پێشمەرگە بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.