کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایكی شەهێدێكی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شاری مەهاباد

11:40 - 5 رەشەمه 2724

ڕۆژی شەممە ٤ی ڕەشەمە، دایە عایشە موزەفەری دێهبوكری دایکی شەهیدێکی کوردستان، بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

دایە عایشە دایكی شەهید لوقمان موزەفەری بووە. شەهید لوقمان یەكێک لە پێشمەرگە بە ئەمەگەكانی هێزی ئەفشین بوو کە هاوینی ساڵی ١٣٦٤ لە كێلێی سەرشاخان سەر بە ناوچەی نەغەدە بەداخەوە شەهید بوو.

دایە عایشە دوای شەهیدبوونی کوڕەکەی نەیتوانی لە شاری مەهاباد بژیت و پەڕیوەی باشووری كوردستان بوو. ناوبراو لای كچەكانی بە ناوەكانی سەرگوڵ و پەروانە كە ئەندامی ئاشکرای حیزبی دێموكراتن مایەوە و ساڵی ٢٠٢٢ لەسەر داوای حیزب گەڕایەوە شاری مەهاباد.

دایە عایشە تاكوو دوایین ساتەكانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵكی نیشتمانپەروەری مەهاباد لە گۆڕستانی ئەم شارە بە خاكی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

 ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.