
به‌پێی ڕاپۆرتی واشینگتۆن تایمز ترامپ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژیم به هیوای هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه.
هه‌ندێک له به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تیی پێشووتری ئه‌مریکا ڕایانگه‌یاندووه،؛ "له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین که دۆناڵد ترامپ ده‌رفه‌تێکی مێژوویی بۆ هاوڕاستابوون و هاوپه‌یمانیی ئه‌مریکا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیی له‌به‌ر ده‌ستدایه".
به‌پێی ڕاپۆرتی واشینگتۆن تایمز، ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تیی پێشووتری ئه‌مریکا له ڕه‌وتی پیشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی پیشه‌ی به‌رگری له ئه‌بووزه‌بی خراوه‌ته ڕوو.
شایانی باسه له‌و پیشانگایه‌دا کە نوێنه‌ری زیاتر له ٦٠ وڵات تێدا به‌شدار بوون، نوێترین که‌ره‌سته و تێکنۆلۆژی نیزامیی سه‌رده‌می تێدا نیشان درا.
هه‌روه‌ها ڕابێرت هاروارد، جێگری پێشووی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریکا سێنتکام، به ئاماژه‌دان به هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنکه نیزامییه‌کانی ڕێژیم و حیزبوڵڵا، ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه، زیانه قورسه‌کانی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنکه هه‌ستیار و ستراتێژییه‌کانی نێوخۆی ئێران وتی: "ده‌وڵه‌تی ترامپ ده‌بێت له‌و ئاڵوگۆڕانه که‌ڵک وه‌ربگرێت".
هاروارد جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که "ئێمه ده‌رفه‌تێکی باشمان له‌به‌ر ده‌ستدایه هه‌تا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ناوچه‌ییه‌کانی خۆی وه‌کوو ئه‌مارات، عه‌ره‌بستان، قه‌ته‌ر، ئۆردۆن و ئه‌وانی تر هاواهه‌نگ بکه‌ین هه‌تا ڕێژیمی ئێران کۆنترۆڵ بکەین و ئاشتی له ناوچه‌که سه‌قامگیر بکه‌ین".
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌لال سه‌عب، ڕاوێژکاری پێشووی پێنتاگۆن، ئه‌وه‌ی پشتڕاست کرده‌وه که ڕێژیمی ئێران له لاوازترین دۆخی خۆی له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودایه و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا وتی: "پرسیار له‌وه‌دایه که چۆن ده‌توانین له‌و ساته مێژووییه که‌ڵک وه‌ربگرین؟ ئایا ده‌بێت گوشاری زیاتر بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و ڕێژیمه؟ بێ گومان وڵامه‌که‌ی ئه‌رێیه، ئایا ئه‌مریکا به ته‌نیایی ده‌توانێت ئه‌و کاره بکات وڵامه‌که‌ی نه‌خێره، بۆیه ده‌بێت ئێمه له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی هاوکاری و هاوپه‌یمانی پێک بێنین".
هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌مان ڕاپۆرتی واشینگتۆن تایمز، هه‌ندێک له وڵاتانی عه‌ره‌بی به تایبه‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی فه‌رمی واژۆ بکات هه‌تاکوو ده‌رهاویشته‌یه‌کی بەبڕشت و ئه‌رێنیی له به‌رامبه‌ری ڕێژیم‌دا به دواوه بێت.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌لال سه‌عب وتوویه‌تی : "ئه‌گه‌ر ئاوا ڕێککه‌وتننامایه‌ک پێک بێت ئه‌وا ده‌تواندرێت په‌ره‌ی پێ بدرێت و هاوکارییه‌کی نیزامیی بێوێنه له ناوچه‌که بونیات بنرێت".
ئه‌و لێدوانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریکا له کاتێکدایه که یه‌کێک له به‌ربه‌سته‌کانی سه‌ر ڕێگای ترامپ بۆ هه‌ر جۆره هاوپه‌یمانییه‌ک له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی له دژی ڕێژیم، دژکرده‌وه‌ی ڕێبه‌رانی عه‌ره‌ب له هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریکا به‌نیسبه‌ت غه‌ززه‌وه‌یه''.
هه‌روه‌ها محه‌ممه‌د بن زاید ئال نێهیان، سه‌رۆکی ئه‌ماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی غه‌ززه ده‌بێت له چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنێکی ئاشتیی گشتیر و سه‌قامگیر له سه‌ر بنیاتنانی دامه‌زرانی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی فلستین بێت.