
به‌هۆی که‌میی سووته‌مه‌نی و وزه‌ی پێویست ئیداره و قوتابخانه‌کانی زیاتر له ٢٠ پارێزگای ئێران داخران.
بە هۆی بارینی به‌فر و هاتنی شه‌پۆلی نوێی سه‌رماوسۆ‌ڵه له ئێران‌دا و که‌میی سووته‌مه‌نی و وزه‌ی پێویست بۆ گه‌رمکردنه‌وه‌ی ئیداره و قوتابخانه‌کان له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه لە زیاتر له ٢٠ پارێزگادا پشووی فه‌رمی ڕاگه‌یاندرا.
پشووی شوێنه ئیدارییه‌کانی ئێران ته‌نیا تایبه‌ت به قوتابخانه و هه‌ندێک ئیداره نییه به‌ڵکوو به‌ناو دادگاگان و پارێزگاری پارێزگاکانی لانیکه‌م ٢٢ پارێزگاشی گرتووه‌ته‌وه و ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌مه هه‌موو داموده‌زگاکانی ڕێژیم ئاگادار کراونه‌ته‌وه که ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌موویان پشووی فه‌رمین.
به‌پێی ڕاگه‌یەندراوی به‌رپرسانی ڕێژیم ئه‌و پشووه هه‌رکام له ئیداره و قوتابخانه‌ی پارێزگاکانی ئیلام، سنە، مازه‌نده‌ران، گیلان، گوڵستان، ئێسفه‌هان، مەرکەزی، کرمان، هه‌مه‌دان، سمنان، ئه‌رده‌بێڵ، ورمێ، ئازه‌ربایجان، قه‌زوێن، زه‌نجان، ئه‌لبۆرز، فارس، لوڕستان، کرماشان و قومی گرتووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و بارهێنانی ڕێژیم به سه‌رنجدان به پشووی قوتابخانه‌کان له هه‌ندێک له پارێزگاکان له ڕۆژی دووشه‌ممەدا وتوویه‌تی، قوتابخانه‌کانی سه‌رتاسه‌ری ئێران بە سێوەی ئانلاین وانه‌کان دەڵێنەوە.
قسه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی ڕێژیم له کاتێکدایه که به‌کارهێنه‌رانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ئه‌و ئیدییعایه‌یان به درۆ خسته‌وه و بڵاویان کرده‌وه که له چه‌ندین پارێزگادا هیچ جۆره وانه‌یه‌ک له ڕێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه به‌ڕێوه نه‌چووه و به‌رپرسانی ڕێژیم درۆیان کردووه.
درۆی به‌رپرسانی ڕێژیم له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا له ئاستێکدایه که به‌پێی لێدوانی به‌کارهێنه‌رانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، پشووی هه‌ندێک له پاریزگاکان به بیانووی به‌فر و سه‌رماوه له کاتێکدایه که زۆربه‌ی نه‌رمامێره‌کانی تایبه‌ت به که‌شناسی ئه‌وه نیشان ئه‌ده‌ن که له هه‌ندێک له‌و پارێزگایانه‌ی پشوو ڕاگه‌یه‌ندراوه پله‌ی گه‌رمی ژێر سفر ده‌ره‌جه و به‌فر و باران و کڕێوه پێشبینی نه‌کراوه به‌ڵکوو به‌رپرسانی ڕێژیم ته‌نیا به‌و شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت به‌و بیانوویه‌وه که‌میی سووته‌مه‌نی و قه‌یرانی وزه‌ی پێ دابپۆشن.