
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، له هۆڵی مه‌وله‌ویی زانکۆی کوردستانی سنه، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی زمانی دایکییه‌وه ڕێوڕه‌سمێک به به‌شداریی خوێندکارانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران به‌شدار له‌و زانکۆیه به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی زمانی دایکی له زانکۆی کوردستانی سنه، خوێندکارانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئێران به زمانی دایکیی خۆیان پیرۆزبایی ئه‌و ڕۆژه‌یان کردووه و دواتر له‌لایه‌ن مامۆستایانی ئه‌و زانکۆیه‌وه له چه‌ند بواری جیاوازوه باسێکی تێروته‌سه‌ل له‌مه‌ڕ گرینگیی زمانی دایکی پێشکه‌ش کردووه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، هه‌رکام له مامۆستایان دوکتور مه‌سعوود بینه‌نده، سه‌رۆکی توێژینه‌وه‌ی کوردستان‌ناسی و دوکتور ئه‌فشین عه‌بدوڵڵاهی له به‌شی ماف و دوکتور حوسێن غه‌ریبی له به‌شی ده‌روونناسی له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا له سه‌ر گرینگیی زمانی دایکی له بواری یاسایی، ده‌روونناسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئه‌و بابه‌ته‌یان شه‌نوکه‌ون کرد.
دوکتور ئه‌فشی عه‌بدڵڵاهی له نێوان باسه‌که‌یدا پڕژاوه‌ته سه‌ر یاسا جیهانییه‌کان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زمانی دایکی و شڕۆڤه‌ی به‌ڵگه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و چۆنیه‌تیی جێبه‌جێکردنی ئه‌و یاسایانه.
هه‌روه‌ها دوکتور حوسێن غه‌ریبی له‌مه‌ڕ گرینگیی زمانی دایکی و له ڕوانگه‌ی ده‌روونناسییه‌وه باسه‌که‌ی خۆی ده‌ست پێ‌کرد و له‌مه‌ڕ گرینگیی زمانی دایکی وتی: "جیایی مرۆڤ له زمانی دایکی وه‌کوو جیاکردنه‌وه‌ی منداڵێکه له دایکه‌که‌ی".
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا دوکتور مه‌سعوود بینه‌نده له سه‌ر گرنگیی زمانی دایکی له ڕووی کۆمه‌ڵناسییه‌وه پرسی زمانی دایکی تاوتوێ کرد و وتی: "ده‌توانین مێژووی مرۆڤایه‌تی له چه‌ند کلتووری و زمانییه‌وه کورت بکه‌ینه‌وه".
به‌شی کۆتایی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به گۆرانیی کوردییه‌وه کۆتایی پێهات.