
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لهێستان له‌مه‌ڕ ئاژاوه‌گێڕییه‌کانی ڕێژیمی ئێران وه‌ده‌نگ هات و ڕایگه‌یاند: "ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ده‌بێت هه‌ر ئێستا هه‌وڵه ئاژاوه‌گێڕی و نائارامییه‌کانی خۆی ڕابگرێت".
ڕادۆسێلاڤ شیکوڕسکی، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی لهێستان به‌خستنه‌ڕووی دڕۆنێکی شاهیدی دروستکراوی ڕێژیم له واشینگتۆن و نیۆیۆرک، ڕایگه‌یاندووه: "ڕێژیمی ئێران به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌نشووری ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ریکه ناسه‌قامگیری، ئاژاوه‌گێڕی و ئیدئۆلۆژیی خۆی په‌ره پێده‌دات و ده‌بێ لە ئێستادا ئه‌و هه‌وڵه ئاژاوه‌گێڕیانه‌یه‌ی ڕابگرێت".
شیکوڕسکی له ڕێوڕه‌سمی هاوبه‌شی ڕێکخراوی هاوپه‌یمانیی له دژی ئێرانی ناو‌کی و وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ له نیۆیۆرک، به نیشاندانی پارچه‌ی دڕۆنی شاهیدی دروستکراوی ڕێژیم بۆ ڕای گشتی، وتی: "ئه‌و دڕۆنه نیشانده‌ری پێوه‌ندیی نیزامیی ڕێژیمی ئێران و ڕووسیه‌یه، ڕێژیمی ئێران هه‌ر به‌و دڕۆنانه هێرشی کرده سه‌ر ئیسرائیل و ڕووسیه هه‌ر به‌و دڕۆنانه سه‌دان که‌سی بێتاوانی ئۆکراینی کوشتووه".
ڕێکخراوی "هاوپه‌یمانیی دژی ئێرانی ناو‌کی" ڕۆژی دووشه‌ممه، ٦ی ڕه‌شه‌مه ڕایگه‌یاند: "به هاوکاری وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ، دڕۆنێکی شاهیدی ١٣٦ی دروستکراوی ڕێژیم که پێشتر له گردبوونه‌وه‌ی کۆماریخوازاندا نیشان درابوو له نیۆیۆرکیش نیشان درا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لهێستان له‌مه‌ڕ ئاژاوه‌گێڕییه‌کانی ڕێژیمه‌وه له نێوان شه‌ڕی ڕووسیه و ئۆکرایندا ڕایگه‌یاند: "زیاتر له ٧ هه‌زار جار به‌و دڕۆنانه‌ی ڕێژیمی ئێران هێرش کراوه‌ته سه‌ر ئۆکراین".
هه‌روه‌ها ناوبراو وتی: "سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی له‌و سەربازانه‌ی ئۆکراین ده‌که‌ین ئه‌و دڕۆنه‌یان خستووه‌ته خواره‌وه و ئێمه یارمه‌تیی ئۆکراینمان کرد ئه‌و چه‌که له وڵاتی خۆیانه‌وه بگوازنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دونیا بیبینێت که ڕێژیمی ئێران هۆکاری ناسه‌قامگیری و ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه له هه‌موو جیهاندا".
ئه‌و وه‌زیره‌ی لێهستان به نیشاندانی ئه‌و دڕۆنه‌ی ڕێژیم له‌نێو خاکی ئه‌مریکادا و ڕوو له ڕێژیمی ئێران وتی: "ئه‌وه هۆشدارییه‌کی جیددییه، ئێمه ده‌زانین ئێوه چی ده‌که‌ن، ئه‌و هه‌وڵانه‌تان دژی مه‌نشووری ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تییه و هه‌ر ئێستا ده‌ست له‌و کاره هه‌ڵبگرن".