کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە پەسوێ

11:14 - 8 رەشەمه 2724

ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، دایە مامز پەڕمەڕ دایکی کاک حەسەن مەحموودی پێشمەرگەیەکی حیزب دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاوسەری کاک برایم مەحموودی بەهۆی نەخۆشیی لە شارەدێی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

دایە مامز ژنێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز و لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و نیشتماندۆست بوو.

کوڕێکی دایە مامز بە ناوی حەسەن مەحموودی، بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵ لە بەندیخانەکانی ڕێژیمی ئێراندا بووە و حوکمی ئێعدامی لەسەر بوو، لە دوای ڕزگار بوونی تا ئێستا لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا درێژە بە خەبات و تێکۆشان دەدات.

تەرمی دایە مامز لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی پەسوێ و ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.

 ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.