
نه‌بوونی ڕوونکاریی ماڵیی له پێکهاته‌ی سیسته‌می ئابووریی کۆماری ئیسلامی و دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌مه‌ڕ به‌ربه‌ره‌کانێ دژی سپیکردنه‌وه‌ی پاره و دابینکردنی سه‌رچاوه‌ی ماڵیی تێرۆریزم، هۆکاری سه‌ره‌کیی ڕێگریی له سه‌رمایه‌گوزاری له ئێرانه و به‌رده‌وامیی ئه‌و سیاسه‌ته داڕمانی یه‌کجاریی ئابووریی ڕێژیمی به‌دواوه‌یه.
به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی شاره‌زایانی بواری ئابووری، ڕێژیمی ئێران بۆ ڕاکێشانی سه‌رمایه‌ی نێوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌بێت مه‌رجه بنه‌ڕه‌تییه‌کان وه‌کوو ڕوونکاریی ماڵی، چاوه‌دێریی به سه‌ر سیسته‌می پاره و ڕێگریی له پاره نایاساییه‌کان قبووڵ بکات، به‌ڵام له ئێران‌دا به‌شێکی به‌رچاو له بوودجه‌ی ده‌وڵه‌تی ناڕوونه و تێچووی پڕۆژه گه‌وره‌کان له هیچ ڕاپۆرتێکی فه‌رمیدا تۆمار ناکرێت.
به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی شاره‌زایانی ئابووری، له نێوان ٢٠ هه‌تا ٤٠ له‌سه‌دی پاره‌ی نه‌ختینه‌یی له سووڕانه‌وه‌ی چه‌رخه‌ی ئابووری ئێران‌دا له سه‌رچاوه نایاساییه‌کان وه‌کوو قاچاخی مادده‌ی هۆشبه‌ر، چه‌کوچۆڵ و قاچاخی مرۆڤه‌وه دابین ده‌بێت.
شایانی باسه له دۆخی ئێستادا، ناوه‌نده‌کانی ئابووری و چاوه‌دێریی ڕێژیم له‌وانه بانکی ناوه‌ندی، توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و کێشه و به‌ربه‌ستانه‌ی نییه و ناتوانێت ڕێفۆرمی بنه‌ڕه‌تی پێک بێنێت بۆیه هێنانی سه‌رمایه‌ی نوێ بۆ نێو سیستمی ئابووریی ئه‌و وڵاته مه‌حاڵه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێشتریش وه‌زیری خه‌زانه‌داریی ئه‌مریکا پێشوازی له بڕیاری گرووپی ماڵیی ئێف ئای تی ئێف له‌مه‌ڕ هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له دژی ڕێژیم کردبوو.
ئێسکات بێنست، وه‌زیری خه‌زانه‌داریی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندبوو، که ئه‌مریکا له هه‌وڵه‌کانی ئێف ئای تی ئێف له دژی ڕێژیمی ئێران به‌هۆی مه‌ترسیی دابینیکردنی ماڵیی تێرۆریزمه‌وه پێشوازی ده‌کات.
هه‌روه‌ها بێنست له به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌کان بۆ به‌هێزترکردنی سیسته‌میی ماڵیی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر هه‌موو سه‌رچاوه ماڵییه نایاساییه‌کانی به‌رز نرخاندبوو.
ئیف ئای تی ئێف له به‌یاننامه‌ی کۆتایی خۆیدا جه‌ختی جیددیی خۆی له هه‌مبه‌ر هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ڕێژیم‌دا کرده‌وه و ئه‌و گرووپه به سه‌رنجدان به‌وه‌ی ڕێژیم نه‌یتوانیوه یاسای پێوه‌ندیدار به کۆنوانسیۆنی پالێرمۆ و دابینکردنی ماڵیی تێرۆریزم په‌سه‌ند بکات، هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ڕێژیم‌دا به ته‌واوه‌تی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
پێشنیاری ئێف ئای تی ئێف به وڵاتانی ئه‌ندام له‌و گرووپه ئه‌وه‌یه که له به‌رامبه‌ر هه‌ندێک وڵاتاندا "هه‌وڵی چه‌ند قات" و بۆ هه‌ندێک وڵاتی دیکه "هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه" به‌ڕێوه ببه‌ن و دوو پێڕستی ناسراو به "خۆڵه‌مێشی" و "ڕه‌ش" له سه‌ر ئه‌و دوو بنه‌مایه بیچم ده‌گرێت.