
به‌پێی ڕاپۆرت و زانیارییه‌کان له شاری چابه‌هاری به‌لووچستان شه‌ڕ و پێکدادانێکی قورس له نێوان هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم و که‌سانی نه‌ناسراو ها‌ته ئاراوه و له‌و هێرشه‌دا هێزه‌کانی ڕێژیم له چه‌کی قورس و نیوه قورس که‌ڵکیان وه‌رگرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ''حاڵ وه‌ش''، ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم به مه‌به‌ستی سه‌رکوت و زیانگه‌یاندن به لایه‌نی به‌رامبه‌ر له چه‌کی قورس و نیوه قورس که‌ڵکی وه‌رگرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حاڵوه‌ش، له‌و هێرشه‌دا ڕێژیم ماڵێکی که‌سێکی ئاسایی له کۆتایی شه‌قامی ته‌عاون له بلواری ته‌وحیدی شاری چابه‌هار کردووه‌ته ئامانجی چه‌کی سووک، قورس و نیوه قورس و دواتر له ئاکامی ئه‌و هێرشه‌دا که‌سانی چه‌کداریش دژکرده‌وه‌یان نیشان داوه و ته‌قه‌یان له هێزه‌کانی ڕێژیم کردووه.
ئه‌و هه‌واڵده‌رییه باسی له‌وه کردووه له ئاکامی ئه‌و شه‌ڕ و پێکدانانه‌دا دوو که‌سی چه‌کدار کوژراون و هه‌تا ئێستا له زیانه گیانییه‌کانی ڕێژیم زانیارییه‌ک له به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆ و وێنانه‌ی هه‌واڵده‌ریی حاڵوه‌ش بڵاوی کردووه‌ته‌وه بیناکانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شه‌ڕه خه‌سارێکی گه‌وره‌ی پێگه‌یشتووه و هێزه‌کانی ڕێژیم ئه‌و گه‌ڕه‌که‌یان گه‌مارۆ داوه و چۆڵی ناکه‌ن و به‌و هۆیه‌وه ژیانی خه‌ڵکی ئاساییان به ته‌واوه‌تی شێواوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا فه‌رمانداری شاری چابه‌هار وتوویه‌تی: "له‌و هێرشه‌دا ٦ که‌سی چه‌کدار به‌دیل گیراون و که‌سێکیش کوژراوه".
قسه‌کانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێژیم له کاتێکدایه که ئاماژه‌ی به هیچ زیانێکی هێزه‌کانی ڕێژیم نه‌کردووه.
به‌پێی لێدوانی فه‌رمانداری چابه‌هار که به هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیمی سه‌ر به ڕێژیمی ڕاگه‌یاندووه، هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕێژیم و قه‌رارگای "فوولادی" سه‌ر به سپای پاسداران له هێرشه و زیانگه‌یاندن به ماڵی خه‌ڵکی ئاسایی‌دا به‌شدار بوونه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕێکخراوی جه‌یشولعه‌دل له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا هێرشی هێزه‌کانی ڕێژیمی بۆ سه‌ر چه‌ند کەس لە هێزەکانی پشتڕاست کرده‌وه و له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که دوو که‌س له هێزه‌کانیان کوژراون.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا پڕوپاگه‌نده‌ی فه‌رمانداری چابه‌هار و هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیمی ڕێژیم له‌مه‌ڕ به‌دیلگیرانی ٦ که‌سیان به درۆ خسته‌وه و ڕایانگه‌ند ئه‌و زانیارییه درۆیه و دووره له ڕاستی.