به‌رپرسێکی ژووری بازرگانیی ڕێژیم باسی له داخرانی ٦٥له‌سه‌دی کانزاکانی ئێران به هۆکاری جۆراوجۆر کردووه و وتوویه‌تی: "١٢ پێکهاته‌ی ئابووری له نامه‌یه‌کدا بۆ عه‌لی خامنه‌یی داوایان کردووه به‌ربه‌سته‌کانی سه‌ر ڕێگه‌ی به‌شی که‌رتی تایبه‌ته‌کان لاببه‌ن".
به‌هرام شه‌کوری، سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی کانزای ژووری بازرگانیی ڕێژیم، له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: "چاوه‌ڕوانیمان له که‌رتی تایبه‌ت هه‌یه به‌ربه‌سته‌کان لاببه‌ن و ڕۆڵی ئاسانکاری بگێڕن".
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێژیمه، کێشه‌کانی به‌شی کانزا وه‌کوو زه‌نجیرێک له پای چالاکانی ئابووری ئاڵاوه و ناهاوسه‌نگیی وزه شوێندانه‌ری له سه‌ر چالاکانی ئابووری داناوه.
قه‌دیر قیافه، جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی ڕێژیم له‌و کۆبوونه‌وه‌دا ئاماژه‌ی به کێشه‌ی ئابووریی به‌شی کانزا‌کان کردووه و له‌و بواره‌وه وتوویه‌تی: "له ئێستادا له‌گه‌ڵ کێشه‌ی هه‌نارده‌کردن به‌ره‌وڕووین".
ناوبراو ئه‌و کێشانه‌ی بۆ که‌میی بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت گه‌ڕانده‌وه و باسیشی له بڕینی کاره‌با کرد و وتی: "بڕینی کاره‌با هۆکاری به‌ربه‌ستبوونه له گه‌شه‌کردنی ١٣ له‌سه‌دی به‌شی کازا".
پێشتریش مێهرداد ئه‌کبه‌ریان، به‌رپرسێکی ڕێژیم له ژووری بازرگانی سه‌ره‌ڕای ئاماژه‌دان به کێشه‌گه‌لی سه‌ر ڕێگای به‌شی کانزا وتوویه‌تی: "بۆ کاراکردن و چالاکردنی کانزا له‌کارکه‌وتووه‌کان که‌ره‌سته و ماشینی هاتوچۆ بۆ ده‌رهێنانی کانزا پێویستیان به گازۆیل هه‌یه که له ئێستادا نییه".
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێژیم باسی له‌وه کردووه که له وه‌ها دۆخێک‌دا خاوه‌ن کانزا‌کان بۆ دابینکردنی سووته‌مه‌نیی پێویست ناتوانن له ده‌روه‌ی پشکی خۆمان گازۆیل دابین بکه‌ن چونکه نرخی ١٠ قات زیاتر له نرخی ده‌وڵه‌تییه و ئه‌گه‌ر گازۆیل له ده‌ره‌وه‌ی پشکی خۆیان دابین بکه‌ن ئه‌وا له‌گه‌ڵ "تومه‌تی قاچاخ" ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.