
نووسینگه‌ی کۆنتڕۆڵی دارایی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریکا "ئۆفێک" له دووتوێی به‌یاننامه‌یه‌کدا، ٦ناوه‌ندی جێگیر له هۆنگ کۆنگ و چین که پێوه‌ندییان به کڕینی پارچه‌ی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان "دڕۆن" بۆ ڕێژیمی ئێرانه‌وه هه‌بووه، سزا دا.
له‌و به‌یاننامه‌دا که ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌مه بڵاو بووه‌وه، هاتووه، ئه‌و شیرکه‌تانه به نوێنه‌رایه‌تیی شیرکه‌تی ''پیشتازانی کاوشی گوسته‌ر بوشرا"ی ڕێژیم که له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه گه‌مارۆی له سه‌ره هه‌وڵیان داوه پارچه‌ی پێویست بۆ دروستکردنی دڕۆن بکڕن و بۆ ئێرانی بگوازنه‌وه".
به‌پێی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریکا، دوو شیرکه‌تی ئێرانی"پیشتازانی کاوشی گوسته‌ر بوشرا" و "نارین سپێهری موبین ئیساتیس" له سه‌رچاوه سه‌ره‌کییه‌کانی دابینکردنی به‌رنامه‌ی دڕۆنیی و هاژه‌کی بالستیکیی ڕێژیمن و ئه‌و شیرکه‌ته سزادراوانه‌ی هۆنگ کۆنگ و چین به نوێنه‌رایه‌تی له‌و دوو شیرکه‌ته‌ی ڕێژیم، پارچه دڕۆنی پێویستیان بۆ ڕێژیم کڕیوه و ڕایانگواستووه.
هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌دا به ڕوونی ئاماژه به‌وه کراوه که ئه‌و سزایانه ڕێک له ڕاستای "گوشاری لانیزۆریـ"ـی دۆناڵد ترامپه له دژی ڕێژیمی ئێران.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئێسکات بێنست، وه‌زیری خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریکا له‌وباره‌وه ڕایگه‌یاند: "ڕێژیمی ئێران له هه‌وڵی په‌یداکردنی ڕێگای نوێیه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پارچه‌ی پێویست بۆ به‌هێزکردنی به‌رنامه‌ی چه‌کوچۆڵی دڕۆنیی خۆی له ڕێگه‌ی شیرکه‌تی نهێنی و وڵاتانی سێهه‌مه‌وه".
ئه‌و سزا نوێیانه‌ی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر شیرکه‌ت و ناوه‌نده‌کانی نزیک له ڕێژیمه‌وه له کاتێکدایه که وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه له به‌یاننامه‌یه‌کدا ١٥ ناوه‌ند و که‌شتیی چالاک له بواری نه‌وت و پێترۆشیمیی ڕێژیمی له ڕاستای گوشاری لانیزۆریدا سزا دا.