
ڕێژیمی ئێران بەبێ ڕەچاوکردنی لێکەوتە ژینگەیی و کۆمەڵایەتییەکان، جارێکی دیکە ناوچەیەکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە ورمێ خستووتە مەترسیی لەنێوچوون.
بەپێی ههواڵێک که به دهستی ژووری ههواڵی ناوهندی ڕاگهیاندنی حیزبی دێموکرات گهیشتووه، پڕۆژەی دروستکردنی وێستگەی کارەبای "سوورە دووکەڵ" لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ کە بە هاوکاریی بەشێک لە ئەندامانی مەجلیسی ڕێژیم و سپای پاسداران جێبەجێ دەکرێت و بە مەترسییەکی جیددیی بۆ سەر سامانە سروشتییەکان، کشتوکاڵ و ژینگهی ئهم ناوچەیە دادەنرێت.
ئەم پرۆژەیەی ڕێژیم لە ناوچەی مەرگەوەڕ، دژایەتیی توندی خەڵکی ناوچەکە و چالاکانی ژینگەپارێزی لێکەوتووەتەوە.
ژینگهپارێزان و شارهزایانی بواری ژینگه له سهر ئهو باوهڕهن که دروستکردن و کارپێکردنی ئەم وێستگە کارەباییە، له داهاتوودا کارهساتێکی ژینگهیی دهخوڵقێنێت.
ئەم ناوچەیە کە بە یەکێک لە پاقژترین ناوچە سروشتییەکانی کوردستان دادەنرێت، بە هۆی سەرچاوە ئاوییەکانی و لەوەڕگە گەشاوە و جۆراوجۆرەکان گرینگییەکی تایبهتیی گهشتیاری و ئابووری و ژینگهیی هەیە.
ئابووریی خەڵکی مەڕگەوەڕی ورمێ بە شێوەیەکی سەرەکیی لەسەر کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵە، هەر گۆڕانکارییەک لە سەرچاوە ئاو و خاکییەکانی ناوچەکەدا ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر بژێوی دانیشتوانی ناوچەکە دادهنێت.