کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕوو بە پ‌ک‌ک: چەک دابنێن و خۆتان هەڵبوه‌شێننەوە

19:12 - 9 رەشەمه 2724

عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەیامێکدا داوای لە پەکەکە کرد چەک دابنێت، کۆنگرە ببەستێت و خۆی هەڵوەشێنێتەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی  هەتاوی، شاندی ئیمڕاڵی دوای کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری به‌ندکراوی پەکەکە، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، پەیامی ئۆجەلانیان بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی خوێندەوە.

ئەحمەد تورک، سەرۆکی پێشووی شارەوانیی ماردین، پەیامی ئۆجەلانی بە کوردی خوێندەوە کە تێیدا هاتبوو پەکەکە کاتێک دامەزرا کە ڕێگەی دێموکراسی گیرابوو و ئێستا پێویستە زمانی ئاشتی و دێموکراسی پێش بخرێت.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، پێویستە پەکەکە چەک دابنێت، خۆی هەڵوەشێنێتەوە و کۆنگرە ببەستێت.

هاوکات ئۆجەلان، لە پەیامەکەیدا بەرپرسیارێتیی چەکدانانی پەکەکە لە ئەستۆ دەگرێت و گەرەنتیی گفتوگۆی ئاشتی دەکات.