کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناو لە بانە

09:52 - 13 رێبەندان 2724

ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕێبەندان، حاجی ڕەشید حەسەنی، کەسایەتیی خۆشناوی خەڵکی بانە، کۆچی دوایی کرد.

حاجی ڕەشید چەندین جار بانگی ئیتلاعات کرابوو و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.

ناوبراو کەسایەتییەکی دست بەخێر و یارمەتیدەری خەڵک بوو و هەمیشە دەرگای ماڵەکەی بەسەر خەڵکدا کراوە بوو، هەر بۆیە خۆشەویستی خەڵكی ناوچەکە بوو.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا و هەمان ڕۆژ لە زێدی خۆی بە خاکی کوردستان ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.