دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگ له ته‌حویلدانی چه‌وه‌نده‌ر به کارخانه‌ی چه‌وه‌ندری نه‌غه‌ده هێشتا چه‌وه‌نده‌رکاران و وه‌رزێڕانی نه‌غه‌ده حه‌قده‌ست و پاره‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان وه‌رنه‌گرتووه و به‌هۆی ده‌روه‌ستنه‌بوونی به‌رپرسانی کارخانه‌ی قه‌ندی ئه‌و شاره‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
وه‌رزێڕانی چه‌وه‌نده‌ری قه‌ند له شاری نه‌غه‌ده له هه‌مبه‌ر پێنه‌دانی پاره‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان له دوای٤ مانگ له‌لایه‌ن کارخانه‌ی چه‌وه‌نده‌ری ئه‌و شاره‌وه، کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
چه‌وه‌نده‌رکارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه که کارخانه‌ی قه‌ندی نه‌غه‌ده هه‌تا ئێستا له دانی داخوازییه‌کانمان وه‌کوو پێنه‌دانی پاره، شه‌کر و... خۆیان بواردووه.
ئه‌و وه‌رزێڕانه ڕایانگه‌یاندووه هه‌تا ئێستا به‌دواداچوون و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانمان ئاکامێکی نه‌بووه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی مافه‌کانیان له‌لایه‌ن ناوه‌ندی پێوه‌ندیدار و یه‌که چاوه‌دێرییه‌کانه‌وه بوون.
وه‌رزێڕانی ناڕازی هه‌روه‌ها به ئاماژه‌دان به گرانیی که‌ره‌سته‌ی چاندن، دۆرینه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی چه‌وه‌ندر ڕایانگه‌یاندووه که هه‌تا ئێستا زۆر قه‌رزدارن و به‌رپرسانی ئه‌و کارخانه‌یه زوڵمان لێ ده‌که‌ن.
شاری نه‌غه‌ده یه‌کێک له شاره‌کانی پارێزگای ورمێیه که به‌رهه‌مهێنانی چه‌وه‌نده‌ر تێدا زۆره، به‌ڵام وه‌رزیڕان له‌گه‌ڵ کێشه‌گه‌لێکی زۆر به‌ره‌وڕوون و به‌رپرسانی کارخانه‌ی قه‌ند به به‌ڵێنی و قه‌وڵه‌کانی خۆیان پێبه‌ند نین.