ده‌وڵه‌تی سوید ڕایگه‌یاند ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ناوه‌ندی ئیسلامیی ئیمام عه‌لی له ستۆکهۆڵمی بۆ کاری زانیاریی نایاسایی و سیخوڕی که‌ڵکی وه‌رگرتووه و سه‌رچاوه‌ی دارایی ئه‌و ناوه‌نده‌یان ڕاگرتووه.
موحسێن حه‌کیم ئیلاهی سیخوڕی ڕێژیمی ئێران له سوید که خۆی وه‌کوو پێشنوێژی ناوه‌ندی ئیسلامیی ئیمام عه‌لی له قه‌ڵه‌م داوه له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منییه‌تییه‌کانی سویده‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و له‌و وڵاته ده‌رکرا.
ڕێژیمی ئێران له‌هه‌مبه‌ر ده‌سبه‌سه‌ر و وه‌ده‌رنانی سیخوڕه‌که‌ی دژکرده‌وه‌ی نیشان دا و ئیدعای ده‌وڵه‌تی سویدی له‌و باره‌وه ڕه‌ت کرده‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش باڵوێزی سویدی له تاران بانگ کراوه.
هه‌روه‌ها یاکووب فوشمێد، وه‌زیری خزمه‌تگوزاریی کۆمه‌ڵایه‌تیی سوید له هه‌ژماری ئیکسی خۆیدا نووسیویه‌تی: "هه‌ڵسه‌نگاندنی سیستمیی ئه‌منییه‌تیی سوید سپۆ نیشان ده‌دات ڕێژیمی ئێران ناوه‌ندی ئیسلامیی ئیمام عه‌لی بۆ چالاکیی زانیاریی و ئه‌منییه‌تیی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز دژی سوید و ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات که‌ڵکی وه‌رگرتووه".
یاکووب فوشمێد جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه ئه‌و بابه‌تێکی زۆر جیددی و هه‌ستیاره و ده‌وڵه‌تی سوید ته‌واوی سه‌رچاوه داراییه‌کانی ئه‌و ناوه‌ندی ڕێژیمیان ڕاگرتووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕۆژنامه‌ی "ئیکسپێرسێن" حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕاپۆرتێکی له‌و بواره‌وه بڵاو کرده‌وه که موحسێن حه‌کیم ئیلاهی، ئاخوندێکی ٦٣ ساڵه و به‌ناو پێشنوێژی ناوه‌ندی ئیسلامیی ئیمام عه‌لی، به شه‌ودا و له‌لایه‌ن سازمانی ئه‌منییه‌تیی سویده‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراوه و بە زوویی له‌و وڵاته ده‌ر ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها ئیداره‌ی کاروباری کۆچ و کۆچبه‌رانی سوید کارتی نشینگه‌ی حه‌کیم ئیلاهییان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و له ٣٠ ژانەویەدا بڕیاری ده‌رکردنی دراوه.