کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پزیشکێکی نیشتمانپەروەر و خێرخواز لە سنە

11:40 - 17 رێبەندان 2724

ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕێبەندان، دوکتور جەماڵ حەسەنزادە کوڕی مامۆستا مەلا ئەبووبەکر حەسەنزادە، لەدایکبووی بۆکان و دانیشتوی سنە لە نۆڕینگەکەی خۆی لە شاری سنە و بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو پزیشکی پسپۆڕی پێست بوو و خاوەن پێگەیەکی گەورە لەنێو خەڵکدا بوو و خۆشەویستی و جێگای ڕێز بوو.

دوکتور جەماڵ سەرەڕای ئەوەی کە ئێقامەی کاناداشی هەبوو بەڵام لە کوردستان و لە بوارەکەی خۆیدا خەریکی خزمەت بە خەڵک بوو، ناوبراو پزیشکێکی بە وێژدان و خێرخواز و هاوکات کەسێکی نیشتمانپەروەر بوو کە زۆر ئاگای لە هەژارانی کوردستان بوو.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا و بە شداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاونیشتمانیان، بە خاک سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.