عەبدولڕەزا گۆڵپایەگانی، جێگری وەزیری ڕێگاوبان و شارسازی ڕایگەیاند، لە ئێستادا نزیکەی ١٩ ملیۆن کەس لە بینای نائەمن و ناجێگیرەکاندا دەژین کە ڕووبەرەکەی ١٧٠ هەزار هێکتار دەبێت.
گۆڵپایگانی، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕێبەندان ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند کە بینای نائەمن و ناسەقامگیر لە چوارچێوەی کۆن و لە ناوچە پەراوێزەکاندا هەیە.
بەڕێوەبەری کارگێڕیی شیرکەتی نۆژەنکردنەوەی شارەکان ئاماژەی بەوەدا کە هەموو ئەم ١٧٠ هەزار هێکتارە وەک ناوچەی شار دادەنرێت، هەروەها باسی لە نەبوونی بەرگری و سەقامگیریی بیناکان وەک یەکێک لە پێوەرەکانی دیاریکردنی پرتووکاوی بیناکان کرد.
ئەم بەرپرسەی وەزارەتی ڕێگاوبان و شارسازی بە ئاماژەدان بە بوونی پێنج میلیۆن و ٧٠٠ هەزار یەکە لە پێکهاتە کۆنە شارییەکان، ڕایگەیاند، دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار یەکە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە و قایمکاری هەیە.
پێشتریش لە ٣٠ی مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی تاران، ڕایگەیاندبوو کە ٥٠ لەسەدی بینای ئۆرگانەکانی دەوڵەتی ئەمن نین، و هیچ بوودجەیەک بۆ چاککردنیان نییە.
هەروەها مێهدی پیرهادی، ئەندامی شپرای شاری تاران، ئاماژەی بە ناساندنی ٣٥ هەزار بینای نائەمن لە تاران کرد و وتی: ''ڕاپۆرتێکمان سەبارەت بەم بابەتە هەیە کە ئەگەر هەر کەسێک بیخوێنێتەوە، شەوانە ناتوانێت بە باشی بخەوێت.''