کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە نەوسوود

12:01 - 17 رێبەندان 2724

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕێبەندان، دایە نەهیە ئەحمەدی، خەڵکی گوندی نەروێ سەر بە ناوچەی نەوسوود لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی  و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی دایە نەهیە بە ناوی فاروق ڕۆستەمی پێشمەرگەی حیزبی دێمووکرات بووە.

لە ڕەشەمەی ٦٢ی هەتاویدا کە هێزەکانی ڕێژیم هێرشیان کردبووە سەر شاری نەوسوود، هێزی شاهۆی حیزبی دێموکرات بەرەنگارییان بوونەوە و قارەمانییەتی زۆریان نیشان دا. فاروق ڕۆستەی کوڕی دایە نەهیە لەم دەرگیرییەکدا لەگەڵ هیزەکانی ڕێژیم لە ڕۆژی ١٣ی ڕەشەمەی ١٣٦٢ و لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا شەهید بوو.

دایە نەهیە هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد و هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی وەفادار بە ڕێبازی کوڕي شەهیدەکەی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.