دۆناڵد ترامپ ڕێکارنامه‌ی جیدیی و زۆر پێداگرانه‌ی بۆ دووباره‌کردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی گوشاره لانیزۆرییه‌کانی بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران و به سفر گه‌یاندنی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی ڕێژیم واژۆ کرد و ڕایگه‌یاند: "ڕێژیمی ئێران ئیتر نابێت نه‌وت به وڵاتانی دیکه بفرۆشێت".
دۆناڵد ترامپ ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان و که‌مێک پێش دیداری له‌گه‌ڵ بێنیامین نێتانیاهوو، سه‌روکوه‌زیرانی ئیسرائیل له کۆشکی سپی، ئه‌و ڕێکارنامه‌یه‌ی واژۆ کرد و وتی: "هیوادارم پێویست به که‌ڵکوه‌رگرتنی توندوتیژانه نه‌بێت، ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه بکه‌ین که ئایا له‌گه‌ڵ ڕێژیم ده‌گه‌ینه ڕێککه‌وتن یان نه".
ترامپ له دوای دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل له وڵامی پرسیاری ڕۆنامه‌وانێکدا له‌مه‌ڕ ئه‌گه‌ری پشتیوانی له ئیسرائیل له هێرش بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران، وتی: "ده‌بێت بزانین چی ڕوو ده‌دات، ناتوانین ڕێگه بده‌ین ڕێژیمی ئێران چه‌کی ناو‌کی هه‌بێت".
ناوبراو هه‌روه‌ها به ئاماژه‌دان به هه‌وڵی پێشووی ڕێژیم بۆ تێرۆرکردنی خۆی ڕایگه‌یاند: "بڕیارگه‌لێکم دەر کردووه له ئه‌گه‌ری تێرۆرکردنم له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه، ئه‌وا ئه‌و دوژمنه‌ی ئه‌مریکا ده‌بێت به ته‌واوه‌تی له‌نێو بچێت و له سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان بسڕدرێته‌وه".
هه‌روه‌ها بڕیاری جێبه‌جێکارانەی ترامپ، وه‌زیری خه‌زینه‌داریی ئه‌مریکای ئه‌رکدار کردووه هه‌تا هه‌موو گه‌مارۆ و گوشاره ئابوورییه‌کان بۆ سه‌ر ڕێژیم کارا بکاته‌وه و لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ پێشێلکارانی ئه‌و بڕیارانه‌دا بکات.
به وته‌ی به‌رپرسێکی ده‌وڵه‌تی ترامپ، نوێنه‌رانی ئه‌مریکا له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و وڵاته، بۆ جێبه‌جێکردنی "مێکانیزمی ماشه" و کاراکردنه‌وه‌ی گه‌مارۆ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆ سنووردارکردنی چالاکییه‌کانی ئه‌و ڕێژیمه هاوکاری ده‌که‌ن.
پێشتریش به‌ریتانیا، ئاڵمان و فه‌رانسه به‌نیسبه‌ت به‌رده‌وامیی چالاکییه ناوکییه‌کانی ڕێژیم هۆشدارییان دابوو و له‌و باره‌وه ڕایانگه‌یاندبوو: "هه‌تا مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥ی زایینی مێکانیزمی ماشه چالاک ده‌که‌نه‌وه".
کاراکردنه‌وه‌ی "میکانیزمی ماشه" به واتای گه‌ڕانده‌وه‌ی ته‌واوه‌تی گه‌مارۆکان له‌لایه‌ن شۆرای ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانه، ئه‌و گه‌مارۆیانه له دوای ڕێککه‌وتننامه‌ی ناو‌کی ناوسراو به به‌رجام و بڕیارنامه‌ی ٢٢٣١ی شۆرای ئاسایشه‌وه‌یه که به شێوه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو ماوه‌ته‌وه.