![](/content/upload/1/news/77559_w920.jpg)
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، گرووپێکی نهێنی لە شارەزایانی ناوکیی ڕێژیمی ئێران چالاکانە لێکۆڵینەوە لە نێوبڕێک بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی دەکەن بۆ ئەوەی ڕێژیمی ئێران ئەگەر پێویست بکات، لە جیاتی یەک یان دوو ساڵ، لە ماوەی چەند مانگێکدا بۆمبی ناوکی بەرهەم بهێنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە لەدەستدانی هێزە نیابەتییەکانی لە ناوچەکە و بێ کاریگەربوونی هەڕەشە مووشەکییەکانی لە دژی ئیسرائیل، بێ سبەرانە بەدوای جێگرەوەیەک و ڕێگرییەکی نوێی بەرگێڕەوانە لە دژی ئیسرائیل و ئەمریکا دەگرێت.
هەرچەندە بە وتەی ناوەندە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، تا ئێستا فەرمانی بەرهەمهێنانی چەکی ناوکیی دەر نەکردووە.
ڕافائێل گرووسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند، ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە چڕیی ٦٠ لەسەد خێراتر کردووە. دەوڵەتەکانی ڕۆژاوا ئەم ئاستە لە پیتاندنی ئۆرانیۆم بە ناڕەوا دەزانن و لەگەڵ بانگەشەی تاران کە هەمیشە پێداگری لەسەر سروشتی ئاشتییانەی بەرنامە ناوکییەکەی کردووە، بە ناکۆکی دەزانن.
بە وتەی زلهێزەکانی ڕۆژاوا، هیچ وڵاتێک تا ئێستا پیتاندنی ئۆرانیۆمی تا ئەم ئاستە بەرەو پیش نەبردووە، مەگەر پێشتر مەبەستی بەرهەمهێنانی چەکی ناوکیی بووبێت. بەپێی ئاماری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، ٤٢ کیلۆگرەم ئۆرانیۆمی پیتێنراو بە چڕیی ٦٠ لەسەد بۆ بەرهەمهێنانی بۆمبی ناوکی بەسە، لەکاتێکدا ڕێژیمی ئێران لە ئێستادا ٢٠٠ کیلۆگرەم ئۆرانیۆمی پیتێنراوی بە چڕیی ٦٠ لەسەدی هەیە.