مه‌سعوود پزشکییان ڕۆژێک دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ جه‌خت له‌سه‌ر به سفر گه‌یاندنی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی ئێران بکاته‌وه، داوای له ئه‌ندامانی ئۆپێک کرد هه‌تا دژی گه‌مارۆی نوێ و گوشاره لانیزۆرییه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ڕێژیم، له‌گه‌ڵ تاران هاوپه‌یمانی پێک بێنن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، مه‌سعوود پزشکییان سه‌رۆککۆماری ڕێژیم له دیدار له‌گه‌ڵ هه‌یسمۆلغه‌یس، سه‌رۆکی ئۆپێک له تاران وتی: "من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی ئۆپێک له‌گه‌ڵ یه‌کتر هاوکاری بکه‌ن و هاوپه‌یمانی پێک بێنن ئه‌وا ئه‌مریکا ناتوانێت گه‌مارۆ و گوشار بخاته سه‌ر هه‌رکام له ئه‌ندامانی ئۆپێک".
پزشکییان له‌و دیداره‌یدا پەر‌ژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی: "ئه‌مریکاییه‌کان وا بیر ده‌که‌نه‌وه هه‌موو ئابووریی ئێمه له سه‌ر نه‌وت ڕاوه‌ستاوه و ده‌یانه‌وێت پێش به هه‌نارده‌کراندنی نه‌وتی ئێمه بگرن ئه‌وه له کاتێکدایه که ڕێگاگه‌لێک بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئامانجه‌کانی ئه‌مریکا هه‌یه که به که‌ڵکوه‌رگرتن له دراوسێکانمان ده‌توانین له‌و کێشه‌یه‌ش ڕزگارمان بێت".
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا ڕۆژی سێشه‌ممه 16ی ڕێبه‌ندان ڕێکاری کرده‌یی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی گوشاره لانیزۆرییه‌کانی بۆ سه‌ر ڕێژیم له‌مه‌ڕ ڕێگری له فرۆشتنی نه‌وت و پێش‌گرتن له به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناو‌کی واژۆ کرد.
ترامپ له یه‌که‌م ده‌وره‌ی سه‌رۆککۆماریی خۆیدا وێڕای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له ڕێککه‌وتننامه‌ی به‌رجام، گوشاری لانیزۆریی بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران کارا کرد و ڕێژیمی تووشی هه‌ره‌سهێنانی ئابووری کرد.
هه‌وڵه‌کانی ترامپ له ساڵی ٢٠١٧ هه‌تا ٢٠٢١ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی ڕێژیمی بۆ ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێکدا که‌م کردووه.
سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی گوشاره لانیزۆرییه‌کان بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران و نه‌بوونی پاره‌ی پێویست، ئه‌وا ده‌ستوپێوه‌ندییه‌کانی ڕێژیم له ناوچه‌که له‌وانه‌ش حه‌ماس و حوسییه‌کان و... ئه‌وا ڕووداوگه‌لێک وه‌کوو هێرشی ٧ی ئۆکتۆبر بۆ سه‌ر ئیسرائیل و هێرش بۆ سه‌ر که‌شتییه‌کان له ده‌ریای سوور و که‌نداوی عه‌ده‌ن ڕووی نه‌ده‌دا.