ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا گوشاری خستووه‌ته سه‌ر ده‌وڵه‌تی لوبنان هه‌تا ڕێگریی بکات له‌وه‌ی له ڕێگه‌ی ڕێژیمی ئێران و حیزبۆڵڵاوه وه‌زیری دارایی ئه‌و وڵاته دیاری بکەن.
هه‌واڵده‌ریی "ڕویتێرز" به پشتبه‌ستن به ٥ سه‌رچاوه‌ی نزیک له به‌رپرسانی ئه‌مریکا و لوبنان بڵاوی کردووه‌ته‌وه ئه‌مریکا له ڕێگه‌ی گوشارخسته‌نه سه‌ر به‌رپرسانی باڵای لوبنانه‌وه ڕێگره له‌وه‌ی حیزبۆڵڵا یان ڕێژیمی ئێران وه‌زیری دارایی ئه‌و وڵاته دیاری بکه‌ن و ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ئه‌و وڵاته‌دا بکه‌ن.
"ڕویتێرز" له‌و ڕاپۆرته‌یدا نووسیویه‌تی: "ئه‌مریکا دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ پێدانی وه‌زاره‌تی دارایی لوبنان به که‌سێکی شێعه نییه به‌ڵام ڕێگه نادات ڕه‌وتی ئه‌مه‌ل یان حیزبوڵڵا و ڕێژیمی ئێران له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ڕۆڵێکیان هه‌بێت".
ئه‌و گوشارانه‌ی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی لوبنان له‌مه‌ڕ کورتکردنه‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبوڵڵا و هاوپه‌یمانه‌کانی ڕێژیم له ناوچه‌که به‌تایبه‌ت لوبنان له کاتێکدایه که ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٢٠ی به‌فرانبار له دوای ٢ ساڵ چووڵبوونی کورسیی سه‌رۆککۆماریی لوبنان، پارلەمانی ئه‌و وڵاته ژۆزێف عه‌ون، فه‌رمانده‌ی ئه‌رته‌ش و که‌سایه‌تیی نزیک له ئه‌مریکایان وه‌کوو سه‌رۆککۆماری ئه‌و وڵاته دیاری کرد.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕۆژی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماریی لوبنان، سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیی گرووپی حیزبوڵڵا و بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل، نه‌واف سه‌لام توانی ده‌نگی زۆرینه‌ی پارلەمانتارانی پارلەمانی ئه‌و وڵاته بۆ پۆستی سه‌رۆکوه‌زیران به‌ده‌ست بهێنێت.
له ساڵی ٢٠١٤ـەوه وه‌زیری دارایی لوبنان له‌لایه‌ن حیزبوڵڵا و هاوپه‌یمانه‌کانی وه‌کوو ڕه‌وتی ئه‌مه‌ل دیاری ده‌کرێت.
به‌پێی چه‌ند ڕاپۆرتێکی دیکه ئه‌مریکا له ڕێگه‌ی چه‌ند که‌سایه‌تیی بارزگانی و سیاسییه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه‌ته‌وه که نابێت حیزبوڵڵا له کابینه‌ی دواتردا هیچ ڕۆڵ و ده‌روێکی هه‌بێت.