لە ڕەگەزی سوارچاکەکانی قەڵای دمدم
(شەهید ڕەسووڵ ئیبراهیم‌پوور)
برایم چووکەڵی
نەتەوەی کورد، وەک نەتەوەیەکی بنده‌ست بۆ دیفاع له مافه ڕه‌واكانی و بۆ پێكهێنانی گۆڕانكاری له‌و ژیانه پڕ له ژانه به سه‌ری‌دا سه‌پێنراوه، ناچار بوو ده‌ست بۆ چه‌ك به‌رێ و له به‌رامبه‌ر چه‌وسێنه‌راندا ڕابوه‌ستێ. ئەم نەتەوە خەباتکارە پێش ئه‌وه‌ی پێ بنێته گۆڕه‌پانی تێکۆشان پێویستی به‌و مرۆڤه گیان له‌سه‌ر ده‌ستانه هه‌بوو كه بوون و نەبوونی خۆیان فیدای به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی ده‌كه‌ن و له هیچ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ك ناپرینگێنه‌وه و ئه‌و مرۆڤانه ناویان "پێشمه‌رگه"یه.
ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان بۆ دابینكردنی ژیانێكی شیاوی مرۆڤ بۆ نه‌ته‌وه زۆرلێكراوه‌كه‌یان، به‌رانبه‌ری هارترین دووژمنی ئازادی‌دا به‌ربه‌ره‌كانی ده‌كه‌ن و بێ پشوودان و حه‌سانه‌وه ڕێگای خه‌باتی ڕه‌وایان ده‌پێون. له‌و ڕێگا و ڕێبازە و لەم پێناوەدا به هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌مه‌گناسی ئەم نەتەوە مافخوازه بوونه‌ته قووربانی و مێژووی خه‌باتیان به خوێنی گه‌شی خۆیان نووسیوه‌ته‌وه. یه‌كێك له‌و ڕۆڵه ئازادیخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان كه باشترین قۆناغی ته‌مه‌نی هەتا دوا هەناسەی له‌پێناوی وه‌دیهێنانی ئازادی‌دا به‌خت كردوه، و لەگەڵ دوو ڕێژیمی سەرەرۆی (پاشایەتی و کۆماری ئیسلامی)دا بەربەرەکانی کرد و هه‌ر له‌و ڕێگایه‌شدا سه‌ری به‌رزی دانا، شه‌هید ڕەسووڵ ئیبراهیم‌پووڕ ناسراو بە فەقێ ڕەسووڵە.
شەهید ڕەسووڵ ئیبراهیم‌پوور ناسراو بە فەقێ ڕەسووڵ ساڵی ١٣١٥ لە گوندی "بێشاسب" لە بنەماڵەیەکی مامناوەندی لەدایک بوو. بەرەبەرە کە گەورە بوو بۆ خوێندن و پەروەردەبوون چووە قوتابخانەی ئایینی و پاش ماوەیەک بۆ دابین‌کردنی ژیانی بنەماڵە ڕووی لە کار و کاسبی کرد. کاتێک خەباتی ساڵەکانی ٤٦-٤٧ی حیزبی دێموکراتی کوردستان دژی ڕێژێمی پاشایەتی، بە ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکرات دەستی پێ کرد، فەقێ ڕەسوول پێوەندیی بە تێکۆشەرانی دیموکراتەوە گرت و هەروەها بوو بە ئەندامی حیزبی دیموکرات و لە ماوەی ١٨ مانگ خەباتی چەکدارانەدا، فەقێ ڕەسوول پشت و پەنای ڕۆڵەکانی دێموکرات بوو.
فەقێ ڕەسووڵ لە ماوەی ئەو خەباتە خوێناوییەدا زۆر دڵسۆزانە ئەرکەکانی بەڕێوە دەبرد و، هەر مەئموورییەتێک بۆیان دیاری کردبایە بە گیان و دڵ جێبەجێی دەکرد. به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خەڵکە باوه‌ڕ پێكراوه‌كان باسی چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی و زوڵم و زۆریی ڕێژیمی پاشایه‌تی ده‌كرد و ڕێگای ڕزگاربوون له‌م ژیانه پر له ئازاره‌ی له‌گه‌ڵ دێنانه گۆرێ و بێ‌پسانه‌وه‌ی بیری له‌و قۆناخه پڕ له ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه ده‌كرده‌وه.
له ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوی‌دا، دوای تێكه‌وه‌پێچانی داموده‌زگاكانی ڕێژیمی پاشایه‌تی و تێكۆشانی ئاشكرای حیزبی دێموكرات، فەقێ ڕەسووڵ به‌بێ سێ‌ودوو لێ‌كردن خۆی به ته‌شكیلاتی حیزب ناساند و به له‌به‌ركردنی به‌رگی پیرۆزی پێشمه‌رگه، له ڕیزی تێكۆشه‌رانی هێزی موعینی‌دا تێكۆشانی سیاسی و پێشمەرگانەی ده‌ست پێ كرد. له ماوه‌یەكی كه‌مدا به‌كرده‌وه و سه‌داقه‌ت و دڵسۆزی ڕاستی و پاكیی خۆی پیشان دا و ده‌ری خست كه ڕۆڵه‌ی وه‌فاداری حیزبه‌كه‌یه‌تی. هه‌ر بۆیه له‌لایه‌ن كومیته شارستانی سەردەشت و هێزه‌وه به به‌رپرسی به‌شی ماڵیی هێزی موعینی دیاری كرا و سادقانه و لێبراوانه درێژه‌ی به به‌رێوه‌بردنی ئەو ئه‌ركە پێرۆزەی دا. پاشان کاری ئاموزشیی سیاسیی لەنێو پێشمەرگەدا دەکرد و لە هەموو ماوەی تێکۆشانی‌دا نمونەی ئینسانێکی بەئەخلاق و تێکۆشەر و کەسێکی تابڵێی کۆمەڵایەتی و حیزب خۆشەویست بوو.
شه‌هید فەقێ ڕەسووڵ ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر ئۆگری ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌بوو. به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌دا پتر له ڕابردووی خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌ی تێ بگا و زیاتر پله‌ی زانیاریی خۆی به‌رێته سه‌رێ، له بواری نیزامی‌دا پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا و دوژمن‌به‌زێن و كورێكی تا بڵێی به‌نه‌زم دیسیپلین بوو. ئه‌وانە و زۆر كرده‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی دیكه بوونه هۆی ئه‌وه پلەکانی نیزامی یەک‌لەدوای یەک ببڕێ و دواجار وەک جێگری هێزی شەهید موعینی دیاری کرا.
فەقێ ڕەسووڵ له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیی‌دا ڕێك‌وپێك و به‌نه‌زم و له خۆبوردوو بوو. له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌رانی ڕووخۆش و به‌ئه‌خلاق بوو. خه‌ڵك ڕێزیان ده‌گرت و خۆشیان ده‌ویست. ئه‌و له‌گه‌ڵ خه‌ڵك هه‌ڵسوكه‌وتی شۆڕشگێرانه‌ی هه‌بو. له شه‌ڕه حەماسییه‌كانی مه‌لبه‌ندی سەردەشتی سەرسەوز ئازایه‌تیی ده‌نواند و بە دەستپێکردنی شەڕی کوردستان لە زۆربەی مەئمورییەت و شەڕەکانی ناوچەی سەردەشتدا بەشداریی کرد و وەک فەرماندەیەک ڕۆڵی سەرەکیی لە بەرپەڕچدانەوەی هێزەکانی ڕێژیم‌دا بوو. ئەو هەتا کاتی شەهیدبوونی لە دەیان مەئمورییەتی حیزبی و دەیان شەڕ و بەربەرەکانیدا بەشداریی کرد و ئازایەتیی خۆی زیاتر نواند و بەتایبەتی لە شەڕی پردی بریسوێ ڕۆڵی سەرەکیی گێرا. به
فەقێ ڕەسووڵ ەكرده‌وه نیشانی دەدا ئیمانی به حه‌قانییه‌تی خه‌باته‌كه‌ی هه‌یه، هه‌ربۆیه دڵسۆزان ه‌و هه‌ڵسوراوانه بۆ ناساندنی سیاسه‌تی حیزبه‌كه‌ی بۆ زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان تێ‌ده‌كۆشا و له‌م ڕێبازه‌دا له هیچ هه‌وڵێك درێغی نه‌ده‌كرد و بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زه‌حمه‌تكێشان و ناساندنی نێوه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی هه‌وڵی ده‌دا. ئەو كاری سیاسی و نیزامیی تێكه‌ڵاو كردبوو و له‌هه‌ر شوێنێك به پێویستی زانیبا ده‌ستی به ته‌بلیغاتی حیزبی و ڕوونكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ده‌كرد.
بە داخەوە ڕۆژی ١٢ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٢ لە ناوچەی سەردەشت لە شەڕی نێوخۆیی لەگەڵ کۆمەڵە شەهید بوو، و گیانی پێشکەش بە خاکێ پاکی نیشتمان کرد.