
ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ تێکۆشەرێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک محەممەدئەمین عەزیمپوور ناسراو به وەستا محەممەدئەمین خەڵکی ئاوایی تەخته له ناوچەی ژاوەرۆی سنه و دانیشتوی ئەم شارە، به هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
وەستا محەممەدئەمین له زستانی ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوییەوە پێوەندی به حیزبەوە گرتووە و پاشان وەک ئه ندام وەرگیراوە.
ناوبراو کەسێکی به بیر و باوەڕ و دڵسۆزێکی گەلەکەی بوو کە به هەموو توانایەوە ئەرکە حیزبییەکانی خۆی جێبەجێ دەکرد.
ناوبراو لە ساڵی ١٣٦٦دا لەلایەن هێزه ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە شناسایی و دەسبەسەر کرا و له بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنه زۆر ئەشکنجه کرا، بەڵام هەر وەفادار به حیزب و گەلەکەی مایەوە .
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.