کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی حیزبدۆست لە بانە

12:05 - 18 رەشەمه 2724

ڕۆژی هەینی، ١٧ی ڕەشەمە، کاک مستەفا ڕەحمانی ناسراو بە مام مستەفای ماسێر، کەسایەتیی شۆڕشگێڕ و حیزبدۆستی خەڵکی بانە بە هۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسێكی شۆڕشگێڕ، دڵسۆز و حیزبدۆست بوو کە لە کاتی چوونەوەی هێزەکانی پێشمەرگەدا بۆ نێوخۆی کوردستان، وەک یەکەم کەس پێشوازیی لێ دەکردن و چەندە هاوکارییان پێویست بووبێ درێغی نەکردووە.

کاک مستەفا هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات بوو و ئاواتی بینینی ڕزگاریی کوردستان بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.