
جێگری کاروباری بازرگانیی ڕێژیم له پارێزگای کرماشان به ئاماژه‌دان به قه‌یرانی هێزی کار له‌و پارێزگایه وتی: "کانگاکانی کرماشان له‌گه‌ڵ کێشه‌ی زۆر به‌ره‌وڕوون که له‌وانه‌ش نه‌بوونی هێزی کاری پسپۆڕ و شاره‌زا، چوونه سه‌ره‌وه‌ی تێچووی ده‌رهێنان و کێشه ژینگه‌ییه‌کان به‌رۆکی کانگاکانی کرماشانی گرتووه".
ئێحسان باقرخانی، جێگری کاروباری بازرگانیی ڕێژیم له پارێزگای کرماشان له وتووێژێکدا وتوویه‌تی: "داخران و که‌ساسیی کانگاکانی پارێزگای کرماشان، کێشه و گرفتی دیکه‌ی وه‌کوو که‌میی سه‌رمایه‌گوزاری، کێشه‌ی ئیداری و بروکراسیی بێزارکه‌ر، له‌کارکه‌وتنی ماشین و که‌ره‌سته‌کانی ده‌رهێنان، گرفته ژینگه‌ییه‌کان و نه‌بوونی بازاڕی فرۆشتن ئه‌و هۆکارانه‌ن که چالاکیی خاوه‌ن کانگاکانی ڕاگرتووه و چیتر سه‌رمایه‌دانەران مه‌یلیان بۆ پیشه‌یه‌ک نامێنێت".
باقرخانی باسی له‌وه کرد: "ده‌وڵه‌ت ده‌بێت پشتیوانی له به‌رهه‌مهێنانی نێوخۆیی، ئاسانکاریی بانکیی که‌مسوود بۆ کڕینی که‌ره‌سته و ماشینی پێویست بکات و چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و کێشانه بدۆزێته‌وه به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌ک هه‌ر به ده‌م داواکارییه‌کانه‌وه نه‌هاتوون به‌ڵکوو خه‌ریکی به‌ربه‌ست دورستکردنن له هه‌مبه‌ر به‌ره‌وپێشچوون و کاراتربوونی ئه‌و کانگایانه".
هه‌روه‌ها ناوبراو به ئاماژده‌دان به ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی خاکی پارێزگای کرماشان به کانگا، کانزا و سامانه سروشتییه‌کان وتی: "ئه‌و پارێزگایه خاوه‌ن کانگا و کانزای ده‌وڵه‌مه‌ندی جۆراوجۆره و له ئاکامی ده‌رهێنانی دروست و پشتیوانییه‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌توانین ببینه یه‌کێک له جه‌مسه‌ره کانگاییه‌کانی ئێران به‌ڵام ئاوا کارێک پێویستی به به‌رنامه‌داڕشتنێکی گشتی و ڕێکارییه کە ده‌وڵه‌ت له‌و بواره‌وه زۆر که‌مته‌رخه‌مه".