
هاوکات له‌گه‌ڵ ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سه‌پێندراوی له‌سێداره‌دان بۆ سه‌ر وریشه مورادی و ئازادکرانی ئه‌و چالاکه مه‌ده‌نییه کورده بوو.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی ڕه‌شه‌مه له دووتوێی به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان دژی وریشه مورادی، چالاکی کورد له‌لایه‌ن به‌ناو دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمه‌وه "ئه‌وپه‌ڕی نادادپه‌روه‌ری"یه و ناوبراو له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی جیددیی له‌سێداره‌دان به‌ره‌وڕوویه.
ئه‌و ڕێکخراوه مافی مرۆییه به ئاماژه‌دان به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی دادگاییه‌کی دادپه‌روه‌رانه، داوای له ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کرد هه‌تا هه‌ر جۆره به‌رنامه‌ڕێژییه‌ک بۆ له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندکراوه سیاسییه کورده هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و دواتر ئازادی بکات.
وریشه مورادی له ڕێکه‌وتی ١٠ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢ی هه‌تاوی له سنه و به توندوتیژییەوە له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرا و له ٥ی به‌فرانباری هه‌مان ساڵدا و له دوای ته‌واوکردنی قۆناغه‌کانی لێپێچینه‌وه له گرتنگه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ناسراو به به‌ندی ٢٠٩ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤێن، بۆ به‌ندی ژنانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یە ڕاگوێزرا.
ئه‌و به‌ندکراوه سیاسییه کورده له‌لایه‌ن لقی ١٥ی به‌ناو دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە له تاران به تۆمه‌تی "به‌غی له ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوون له یه‌کێک له حیزبه کوردستانییه دژبه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
وریشه مورادی له ڕێکه‌وتی ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، به‌نیسبه‌ت ناڕه‌زایه‌تییده‌ربڕین به "ناڕوونیی چاره‌نووسی، بێبه‌شبوون له گرتنی پارێزه‌ر و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کەی" مانی له خواردن گرت و له دوای تێپه‌ڕبوونی ٢٠ ڕۆژ و به داواکاریی دووباره‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ له ٨ی خه‌رماناندا مانگرتنه‌که‌ی شکاند.
وریشه پێشتریش له نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵادا له به‌ندیخانه‌ی ئێڤینه‌وه باسی لەوە کرد که له ماوه‌ی ده‌سبه‌سه‌رکرانیدا له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی فیزیکی و دەروونی، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سێداره‌دان و توندوتیژیی ڕەگەزیدا بووە.