کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دابەزینی گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ چین

10:33 - 20 رەشەمه 2724

هەواڵدەریی بلومبێرگ لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا باس لەوە دەکات کە چەند خولێکی سزای نوێ بەسەر شیرکەت و نەوتهەڵگرە نێوخۆییەکان لە گواستنەوەی نەوتی ئێراندا، ڕۆیشتنی نەوتی ئێرانی بۆ چین خاوتر کردووەتەوە.

ئەم هەواڵدەرییە لە ڕاپۆرتەکەیدا کە ڕۆژی شەممە ١٨ی مارس بڵاوی کردەوە، نووسیویەتی کە ڕۆیشتنی نەوت لە ئێرانەوە بۆ چین دوای "زیادبوونی تێچوو و مەترسییەکانی ڕێککەوتن لەگەڵ تاران کەم بووەتەوە.

بلومبێرگ لە زاری بەڕێوەبەری چەندین پاڵاوگەی تایبەت لە چین کە کڕیاری زۆربەی نەوتی ئێرانن و نووسیویەتی لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا بارکردنی نەوت لەلایەن فرۆشیارەوە تووشی گرفت بووە.

لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵەوە کە ئەمریکا سزاکانی سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی نەوتی ئێران توندتر کردەوە، تێکڕای قەبارەی ڕۆژانەی دابەزاندنی نەوتی ئێران لە بەندەرەکانی چین بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بە شێوەیەک کە لە یەک میلیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیلەوە لە هاویندا بۆ یەک میلیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل لە پاییزدا دابەزیوە و ئەم دابەزینە لەم زستانەشدا درێژەی بووە.

ئامارەکانی شیرکەتی ''وۆرتێکسا''، ڕێژەی نەوتی هەناردەکراوی ئێران بۆ چین لە دوو مانگی ڕابردووی بە نزیکەی یەک میلیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا خەمڵاندووە، شیرکەتی کەپلەریش ئەم ڕێژەیەی بە نزیکەی ٧٠٠ هەزار بەرمیل خەمڵاندووە.

لە مانگی ڕێبەندانی ڕابردوودا دۆناڵد ترامپ بڕیاری زیندووکردنەوەی سیاسەتی "زۆرترین گوشارەکان" دژی ئێرانی واژۆ کرد کە لە ئەگەری جێبەجێبوونی، هەناردەکردنی نەوتی ئێران دەگەیەندرێتە "سیفر".