
وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه ڕایگه‌یاند که تاران ئه‌گه‌ری زۆره له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆکاندا، به‌رنامه ناوکییه‌کانی خۆی سنووردار بکات و ڕووسیه‌ش ئەم کارەی رێژیم ڕەت ناکاتەوە.
ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه، له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئیسرائیلی "هائارتێس" ڕایگه‌یاند: "ڕووسیه و ئه‌مریکا ده‌بێت له پێگه‌ی خۆیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه ناوچه‌ییه‌کان له‌وانه‌ش ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست که‌ڵک وه‌ربگرن".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه به ئاماژه‌دان به دۆسییه‌ی ناوکیی ڕێژیم وتی: "ڕێککه‌وتنێکی هاوشێوه‌ی به‌رجام ده‌توانێت له سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌دا ڕۆڵ بگێڕێت".
زاخارۆڤا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که "ئێمه ئاماده‌ین هه‌تا ململانێکان که‌م بکه‌ینه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین ڕێکارێکی به‌رده‌وام که له ئاکامدا ڕێککه‌وتنێکی شوێندانه‌ر و درێژماوه دابین بکات، ببینینه‌وه".
هه‌روه‌ها بنکه‌ی هه‌واڵی بلومبێرگ، ١٤ی ڕه‌شه‌مه به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه ئاگاداره‌کان ڕاپۆرتێکی بڵاو کرده‌وه که تێیدا باس له پووتین سه‌رۆککۆماری ڕووسیه کراوه که له وڵامی داواکاریی دۆناڵد ترامپ بۆ نێوبژیوانیی له سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوکیی کۆماری ئیسلامیی قبووڵ کردووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ماڵپه‌ڕی ده‌وڵه‌تیی زۆزدای ڕووسیه و ڕاوێژکاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پووتین، ئه‌و هه‌واڵه‌ی "بلومبێرگـ"ـیان پشتڕاست کرده‌وه.
ئه‌و هه‌واڵه‌ی هه‌واڵده‌رییه‌کانی ڕووسیه و ڕاوێژکاری پووتین له‌مه‌ڕ قبووڵکردنی پێشنیاری ترامپ بۆ پووتین له‌مه‌ڕ نێوبژیوانیی به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیمی ئێران له کاتێکدایه که هه‌واڵده‌ریی ڕویتێرز له‌و بواره‌وه نووسیویه‌تی: "نێوبژیوانیی دۆسییه‌ی به‌رنامه‌ی ناوکیی ئێران پێشنیاری مۆسکۆ و پووتین خۆی بووه".
شایانی باسه له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتی بلومبێرگ، بۆ یه‌که‌مجاره به‌رپرسێکی کرێملین باسی له ملدانی ڕێژیمی ئیسلامیی بۆ سنووردارکردنی به‌رنامه ناوکییه‌ی کردووه.
عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی ١٨ی ڕه‌شه‌مه به‌نیسبه‌ت دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و وڵامی نامه‌که‌ی ترامپدا وتی: "پێداگریی هه‌ندێک له ده‌وڵه‌ته ملهوڕيکان مه‌به‌ست له دانوستان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان نییه و دانوستانی تاران و واشینگتۆنی ڕه‌ت کرده‌وه".
هه‌روه‌ها زاخارۆڤا، باسی له‌وه کردووه که به‌رنامه‌ی ناوکیی ئێران بۆ ئاشته‌واییه و مه‌به‌ستی له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به چه‌کی ناو‌کی نییه.
ئه‌و قسانه‌ی ماریا زاخارۆڤا له کاتێکدایه که ڕافائێل گرووسی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێوده‌ڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی، ١٣ی ڕه‌شه‌مه له دانیشتنتی شۆرای حوکامدا باسی له‌وه کردبوو که به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیمی ئیسلامی جێگای نیگه‌رانیی جیددییه و له‌و باره‌وه وتی ڕاپۆرته‌کان باس له پێشێلکردنی ڕێککه‌وتننامه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێژیمه‌وه ده‌که‌ن.