
ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی سووریه ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆکۆماری کاتیی سووریه‌ی هێنایه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی یه‌کگرتوویی میللی ڕابگه‌یه‌نێت.
له دوای کوژرانی سه‌دان که‌س له خه‌ڵکی ئاسایی له شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی حکوومه‌تی تازه به‌ده‌سەڵاتگه‌یشتووی سووریه و عه‌له‌وییه‌کان، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆککۆماری کاتیی سووریه ڕایاگه‌یاندووه: "ده‌بێت ئاشتیی مه‌ده‌نی بپارێزین".
ئه‌و قسانه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع دوای ئه‌وه بوو که چاوه‌دێری مافی مرۆڤی سووریه له ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کرده‌وه که زیاتر له ٧٠٠ که‌سی خه‌ڵکی ئاسایی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌لایه‌ن گرووپه شوێنکه‌وتووه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د و ڕێژیمی ئێرانه‌وه کوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی چاوه‌دێری مافی مرۆڤی سووریه، ئه‌حمه‌د شه‌رع ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه، خوازیاری یه‌کگرتوویی میللیی و ئاشتی له سووریه بووه.
هه‌روه‌ها هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه به پشتبه‌ستن به ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێکخراوه‌یە نووسیویه‌تی: "له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧٤٥ که‌سی ئاسایی عه‌له‌وی له لازقییه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تی و ده‌ستوپێوه‌ندییه‌کانه‌وه کوژراون و هه‌روه‌ها لانیکه‌م ٢٧٣ که‌س له هێزه‌کانی لایه‌نگری به‌شار ئه‌سه‌دیش کوژراون.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه، هێزه‌کانی سه‌ر به ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆککۆماری هه‌ڵاتووی سووریه، له ناوچه که‌ناراوییه‌کانی ئه‌و وڵاته هێرشێکی مه‌رگباریان کرده سه‌ر هێزه‌کانی سووریه و به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتداری سووریه، له دوای هاتنه سه‌رکاری گرووپه دژبه‌ره‌کانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د یه‌کێک لە توندوتیژانه‌ترین هێڕشه‌کان بۆ سه‌ر سووریه بووه.
پێشتریش ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆککۆماری کاتیی سووریه، له دژکرده‌وه به‌نیسبه‌ت ئه‌و توندوتیژییانه‌وه به‌ڵێنی دا که هه‌ر که‌سێک هێرش بکاته سه‌ر خه‌ڵکی ئاسایی، ئه‌وا ده‌بێت خۆی به‌رپرسایه‌تییه‌کەی له ئه‌ستۆ بگرێت.