کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد

12:08 - 20 رەشەمه 2724

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، حاجی سەعید عەبدوڵڵازادە ئەقدەم باوکی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کاک کاوەیس عەبدوڵڵازادە ئەقدەم خەڵکی ئاوایی ''ترشەکان''ی سەر بە مەهاباد، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ۷۳ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

حاجی سەعید کەسایەتییە خۆشناو  و نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو و پشتیوانیی تەواوی لە کوڕەکەی و ڕێبازەکەی دەکرد.

کاوەیس عەبدوڵڵازادە ئەقدەم، کوڕی حاجی سەعید ماوەی چەند ساڵێکە لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا خزمەت بە گەل و نیشتمانەکەی دەکات.

ناوبراو بەهۆی ئەوەی باوکی پێشمەرگە بوو و ملی بۆ پیلان و سیاسەتە چەپەڵەکانی ڕێژیمی پەت و سێدارە ڕانەکێشا، چەند جار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە ئەشکەنجە دراوە و بێڕێزی پێ کراوە.

گەورەترین ئاواتی حاجی سەعید، ڕزگاریی نیشتمانەکەی و هەرەسهێنانی ڕێژیمی خوێنڕێژ و داگیرکەری کۆماری ئیسلامی بوو و تا دوایین ساتەکانی تەمەنی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان و کوڕەکەی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.