
ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، دایە حەلیمە ئەسفندیاری دایکی شەهیدێکی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
کورێکی دایە حەلیمە بە ناوی خالید ڕەحیمی لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا شەهید بووە.
شەهید خالید لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٥ لە قوولەر بووە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٩ی خەرمانانی ١٣٦١دا و لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم لە هورتەکەند شەهید بووە.
دایە حەلیمە هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.