کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی پیشمەرگەیەکی کوردستان لە سنە

10:50 - 21 رەشەمه 2724

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، دایە خاوەر مینبەری، دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا و لە شاری سنە بە هۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کوڕێکی دایە خاوەر بە ناوی سەباح مینبەری پێشمەرگەی کوردستانە و ماوەی ساڵانێکە لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا خزمەت بە گەل و نیشتمانەکەی دەکات.

دایە خاوەر هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە پێشمەرگەکەی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.