
نازیلا قانع، ڕیپۆرتەری تایبه‌تیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌نیسبه‌ت ئازادیی دین و ئایینه‌وه ڕایگه‌یاند، کۆماری ئیسلامیی هه‌وڵ ده‌دات سووکایه‌تیی به گۆڕستانی به‌هاییه‌کان ئینکار بکات به‌ڵام ناتوانێت پێشێلکردنی مافی به‌هاییه‌کان بۆ چۆنیه‌تیی ناشتنی مردووەکانیان بشارێته‌وه.
نازیلا قانع له کۆبوونه‌وه‌ی شۆرای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ وتی: "ناتوانن به ئیددیعای تایبه‌تبوونی ئه‌و گۆڕستانه، به‌ڵێنییه‌کانی ڕێژیم له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین که‌مینه‌ی ئاینیی غه‌یره‌موسڵمان له ئێران‌دا یان هه‌مان به‌هاییه‌کان له‌به‌رچاو نه‌گرن".
ناوبراو له دووتوێی ڕاپۆرته‌که‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی شۆرای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤدا وتی: "سه‌دان گۆڕستانی به‌هایی له سه‌رانسه‌ری ئێران له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌دا، یان سووتێندراون یان وێران کراون، ناشتنی مردووەکانی به‌هاییه‌کان به‌هۆی به‌ربه‌سته بێ بنه‌ما و دوژمنکارییه‌کانی ڕێژیمه‌وه بێ هۆکار هه‌ڵپه‌سێردراوه".
ئه‌و قسانه‌ی نازیلا قانع له کاتێکدایه که یه‌کێک له نوێنه‌رانی هه‌یئه‌تی ڕێژیم، نێواخنی ڕاپۆرتی ڕیپۆرتەری تایبه‌تیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی له‌مه‌ڕ سووتاندن، وێرانکردن و سنووردارکردنی سیستماتیکی گۆڕستانی به‌هاییه‌کان له ئێران‌دا ڕه‌ت کردبووه‌وه.
له ڕاپۆرتی ئه‌و ڕیپۆرتەرەدا هاتووه: "شوێنکه‌وتووانی ئایینی به‌هایی ناشتنی مردووەکانی خۆیان له نێو گۆڕستانی تایبه‌ت به خۆیان ڕێگه‌پێنه‌دراوه و ناچارن له گۆڕی به‌کۆمه‌ڵدا بیاننێژن".
شایانی باسه ساڵی ڕابردوو له مانگی ڕه‌شه‌مه‌دا، کۆمه‌ڵگه‌ی به‌هاییه‌کان ڕاپۆرتێکیان بڵاو کردووه که باس له‌وه کرابوو گۆڕی زیاتر له ٣٠ که‌سی به‌هایی که له گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵدا نێژرابوون، وێران کراوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕێکخراوی چاوه‌دێریی مافی مرۆڤ، له مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له ڕاپۆرتێکدا، به‌نیسبه‌ت دۆخی مافی مرۆڤ له ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی، هه‌وڵه‌کانی ڕێژیمی له‌مه‌ڕ ئازاردان، سووکایه‌تی و سنووردارکردنی به‌هاییه‌کانی به "جینایه‌ت له دژی مرۆڤایه‌تی" له قه‌ڵه‌م دا.