کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە ورمێ

11:52 - 22 رەشەمه 2724

 ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕەشەمە، دایە نەفیسە ساڵحی ئازەر، کچی ساڵح و دایکی شەهید ڕەحمان سحەت، خەڵکی گوندی ''گێسیان''ی مەرگەوەڕی ورمێ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

دایە نەفیسە ژنێکی نیشتمانپەرەوەر و حیزبدۆست بوو و هەمیشە ئاواتی ئەوەی هەبوو کە ئامانجی کورە شەهیدەکەی وەدی بێت.

شەهید ڕەحمان ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی، لە شەڕی نێو شاری ورمێ لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی ئێران تێکەل بە کاروانی شەهیدان بوو.

تەرمی دایە نفیسە لە نێو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاکی نیشتمان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.