
له به‌ره‌به‌ری ساڵی نوێ و مانگی ڕه‌مه‌زاندا چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی که‌ره‌سته خاوه‌کانی شیرینی له کرماشان، به‌رهه‌مهێنه‌رانی شیرینیی تووشی کێشه‌ی زۆر کردووه.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، نرخی که‌ره‌سته خاوه‌کانی پێویست بۆ دروستکردنی شیرینی وه‌کوو؛ ئارد، شه‌کر، ڕۆن، هێلکه و ئه‌وانی تر به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو گران بووه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌رجیی به‌رهه‌مهێنه‌ران ڕوو له هه‌ڵکشان بێت و هه‌تا ئێستاش نرخی ساڵی تازه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن ناوەندی پێوه‌ندیداره‌وه دیاری نه‌کراوه.
هه‌روه‌ها خاوه‌ن کارگه و به‌رهه‌مهێنه‌رانی شیرینی له کرماشان ڕایانگه‌یاندووه که سه‌ره‌ڕای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی که‌ره‌سته خاوه‌کان، کرێ دووکان، سووته‌مه‌نی و وزه‌ی پێویست و حه‌قده‌ستی کرێکارانیش له‌و گرفتانه‌ن که ڕووبه‌رڕوویان بوونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش هۆکاری که‌مبوونه‌وی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه که‌میی توانای کڕینی خه‌ڵک به‌رهه‌مهێنه‌رانیان تووشی کێشه‌یه‌کی زۆر کردووه.
خاوه‌ن کارگه و به‌رهه‌رمهێنه‌رانی شیرینی له کرماشان داوایان له به‌رپرسانی ڕێژیم له‌و شاره کردووه که هه‌رچی زووتر له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌نگاو هه‌ڵبگرن به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وڵامێکی داخوازییه‌کانیان نه‌دراوه‌ته‌وه.
به‌پێی کلتووری خواردن و پێڕستی خۆراکیی له ئێران‌دا به‌کارهێنانی شیرینی به‌تایبه‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زان و به‌ره‌به‌ری ساڵی نوێ‌دا خوازیارێکی زۆری هه‌یه و به‌رپرسانی ڕێژیم نه‌ک له‌و بواره‌وه هیچ ئاسانکارییه‌کیان بۆ دابه‌زینی نرخی ئه‌و به‌رهه‌مه نه‌کردووە به‌ڵکوو خۆیان سه‌رچاوه‌ی گرانی و کێشه و گرفتی زیاترن بۆ سه‌ر خه‌ڵک و تامی شیرینی وه‌رزی نوێ و مانگی ڕه‌مه‌زانی له زاری خه‌ڵکدا تاڵ کردووه.