
ڕووسیه له پێڕستێکدا داواکارییه‌کانی خۆی له‌مه‌ڕ کۆتاییهێنان به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئۆکرایندا داوه به ئه‌مریکا و بڕیاره بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتننامه‌ی ئاشتی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان واشینگتۆن و موسکۆ پته‌و‌تر بکات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌مه، هه‌واڵده‌ریی ڕویتێرز ڕاپۆرتێکی به پشتبه‌ستن به دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگادار بڵاو کرده‌وه که باس له‌وه ده‌کات که هێشتا ڕوون نییه له‌و پێڕسته‌دا ڕووسیه داواکارییه‌کانی چین و له‌وه‌ش دڵنیا نین که ئایا ئه‌و وڵاته ئاماده‌یه له دوای قبووڵکردنی ئه‌و داواکارییانه له‌گه‌ڵ ئۆکراین بچێته سه‌ر مێزی دانوستان.
ڕویتێرز له ڕاپۆرته‌که‌ی خۆیدا پەرژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی که کرێملین مه‌رج و داواکارییه‌کانی به‌ربڵاوه و هاوشێوه‌ی ئه‌و داواکارییه‌یه که پێشتر به ئۆکراین، ئه‌مریکا و ناتۆی داوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕویتێرز نووسیویه‌تی: "هه‌ندێک له به‌رپرسه یاسازان و کارناسه‌کانی ئه‌مریکا نیگه‌رانیی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ی پووتین له‌و ئاگربه‌سته وه‌کوو ده‌رفه‌تێک بۆ په‌ره‌سه‌ندنی کێشه و ململانێکانی نێوان ئه‌مریکا و ئورووپا و ئۆکراین که‌ڵک وه‌ربگرێت، ده‌ربڕیوه".
ڤلادێمیر زێلێنسکی ڕۆژی چوارشه‌ممه دیداری ئه‌م حه‌فته‌ی به‌رپرسانی ئۆکراین و ئه‌مریکای له عه‌ره‌بستاندا به چاره‌ساز زانی و وتی: "ئاگربه‌سی ٣٠ ڕۆژه ده‌توانێت به‌ستێنی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئاشتی دابین بکات".
هه‌روه‌ها وته‌بێژی کرێملین له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند که مۆسکۆ چاوه‌ڕوانی زانیاریی زیاتره له‌لایه‌ن واشینگتۆنه‌وه.
دیمیتری پۆسکۆف، وته‌بێژی کرێملین، له وڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌وانێک به‌نیسبه‌ت ئاگربه‌سته‌وه وتی: "نابێت په‌له بکه‌ین، بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریکا پێوه‌ندییه‌کمان هه‌بێت و هیوادارین بتوانین له هه‌موو ورده‌کارییه‌ک ئاگادار بین".
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆککۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، چاوه‌ڕوانیی وڵامی پووتین سه‌رۆککۆماری ڕووسیه له‌مه‌ڕ پێشنیاری ئاگربه‌سی ٣٠ ڕۆژه‌یه که پێشتر زێلێنسکی، سه‌رۆککۆماری ئۆکراین ڕایگه‌یاندبوو که ئه‌و پێشنیاره وه‌کوو یه‌که‌مین هه‌نگاوی ئاشتی له ڕێگه‌ی گه‌یشتن به دانوستانی ئاشتییه‌وه قبووڵ بکات.