
پێش لە کۆبوونەوەی شۆرات ئەمنییەت سەبارەت بە بەرنامەی ناوکیی ئێران، بریتانیا هۆشداری دابوو کە بۆ ڕێگریی لە دەستڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ناوکی ئەگەر پێویست بکات هەموو گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان بگەڕێندڕینەوە سەر ئێران.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا داوای لە شۆرای ئەمنییەت کرد کە لە ڕووبەڕووبوونەوە و مەحکوومکردنی "هەڵسوکەوتی ملهوڕانەی"ی کۆماری ئیسلامی وەک "تاکە وڵات لە جیهاندا کە بەبێ ئەوەی چەکی ناوکی هەبێت، ئۆرانیۆمی پیتێنراو لە ئاستی بەرزدا بەرهەم دەهێنێت، ڕاشکاو و یەکگرتوو بێت.
جەیمس کاریوکی باڵیۆزی بریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەمە و چەند خولەکێک پێش کۆبوونەوەی شۆرای ئەمنییەت کە تایبەت بوو بە پرسی بەرنامەی ناوکیی ئێران، بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند: ''بە ڕوونی ڕامانگەیاندووە کە هەموو ئامرازە دیپلۆماتیکەکان بە کەڵکوەرگرتن لە مێکانیزمی ماشە ئەگەر پێویست بکات، بۆ ڕێگریکردن لە دەستکەوتنی ئێران بە چەکی ناوکی کەڵک وەردەگرین.''
لە چەند حەفتەی ڕابردوودا، بریتانیا، فەرانسە و ئاڵمان، بە ئاماژەدان بە پێبەندنەبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناوکی و پەرەپێدانی بەرنامە ناوکییەکەی، ئامادەیی خۆیان بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی گەڕاندنەوەی سەرجەم گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانی سەر ڕێژیمی ئێران ڕاگەیاند.